پنجشنبه یکم فروردین 1387
نه‌قڵی نه‌ورۆز
" هه‌لاوه مه‌لاوه ...!! "
له قسان ئه‌ڵێن ئه‌مڕۆ ساڵ تازه ئه‌بێته‌وه. هێشا که ئه‌و بابه‌ته ئه‌نووسم نازانم مه‌لا بانگی به‌یانی فه‌رمووه یان نا !!
به دنیایه‌ک ته‌نیایی تێکه‌ڵ به تووره‌یی و کۆمه‌ڵێک مێرووله له سه‌ر مێزی کۆمپیۆتێرهکه که په‌لاماری چه‌ند کاغه‌زێک له گه‌زی ئیسفه‌هان و له‌تێک له بنێشتی شیکیان داوه ، ئه‌مه‌وێ به‌ره‌و پیری ساڵی نوێ بچم !!
ساڵان ئه‌و کاتانه حاڵ و هه‌وایه‌کی تری هه‌بوو !! هه‌لاوه مه‌لاوه ، هێلکهیهکمان بۆ بخه‌نه بن تاوه ، کوره‌که‌تان بێ به زاوا... به‌وانه‌وه به‌ره‌و پیری نه‌ورۆز ئه‌چووین !! به تۆق تۆقیلهیهکهوه که خۆمان دروستمان ئه‌کرد ، به ئاگرێکه‌وه که پتر له ساڵێک شتمان بۆ کۆ ئه‌کرده‌وه تا رۆژی چوارشه‌ممه سووری دایگیرسێنین !! به جل و به‌رگی نوێوه !! به پیکه‌نینه‌وه به‌ره‌و پیری نه‌ورۆز ئه‌چووین !!
ئه‌و کات ته‌نیایی له گه‌ڵما نامۆ بوو، یان من هه‌ستم به‌م هه‌موو ئازاره نه‌ئه‌کرد ، یان مۆدێرنیته‌ی قورمساغ رووی نه‌کردبووه ئه‌م وڵاته کاولبووه ! نازانم ... هه‌رچی بوو خۆش بوو ! پانزه بیست رۆژ پشووی نه‌ورۆز ! تۆپتۆپێن و هه‌لاوه مه‌لاوه و سه‌یران و فیلم و ...!!
چه‌ند رۆژێکه به sms په‌یامی پیرۆزبایی نه‌ورۆزم بۆ ئه‌نێرن ! بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌م به راستی ساڵی نوێیه و جه‌ژنی نه‌ورۆزه !! دڵنیام ئێستا حه‌مه به‌ر له‌من گوتوویه‌تی : ...ـێرم به‌و وه‌زعییه‌ته !!
کاکه چ ئه‌ڵێی ! بتهه‌وێ و نه‌تهه‌وێ نه‌ورۆزه نه‌ورۆز. منیش هه‌ر لێره‌وه پیرۆزبایی ئه‌ڵیم به هه‌موو هاورێکانم که له ناو ئه‌م دنیا قۆر و خۆشه‌ی ئینته‌رنێتا له گه‌لیان ئاشنا بووم، ساڵی نوێ پیرۆزبایی ئه‌ڵێم به :
ناسر و تره‌کانی ، مامه ره‌شه‌ی خۆمان و که‌یلانی خۆشه‌ویستی، حه‌زره‌تی کامیل و دنیایه‌ک ئاوات ، بنار که حه‌ز ئه‌کا بفڕێ له گه‌ڵ په‌پووله‌یه‌ک به باڵی سه‌وز و سووره‌وه ، کورده گیان و هه‌سته پاکه‌که‌ی ، خاڵه کاروان و شێعره‌کانی ، مامه که هانیدام ئه‌مشه‌و شتێ بنووسم ،کچی کورد و ئه‌و خه‌مانه‌ی له گه‌ڵیانا گه‌وره بووه ، جه‌مشید که دیار نیه و هیوادارم دیسان نهیانگرتبێت ، سارۆ که دڵی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ریایه‌که ، وسێنی دژهۆنی که که‌س نازانێ خه‌ریکی چیه ، میرزا حه‌مه‌ی قه‌یخا که قه‌شمه‌رئاوای وێڵ کرد و به جارێ ون بوو ، ره‌وه‌ند که به ته‌ما بوو زوو زوو وێبلاگه‌که‌ی نوێ کاته‌وه ، واحید و مه‌کته‌به‌که‌ی ، سیروان که وێبلاگه‌ی کردۆته په‌نجێره‌یه‌ک بۆ دیتنی گه‌نده‌ڵی له باشوور ، خۆم و هه‌موو ئه و که‌سانه‌ی سه‌ردانی وێبلاگی وه‌ره ده‌رێ مازوو ئه‌که‌ن وه‌ک براژن و ئازاد و سمێل فش و حاجی و ...
ئه‌رێ وه‌ڵلا...ئه‌وه‌ش نه‌قڵی ساڵی نوێ ! تڕحێووو!!
یکشنبه نوزدهم اسفند 1386
نه‌قڵی مسته‌راح
" کاسه‌ی مستهڕاحهکه "
وه‌تاغی ئێمه له نۆهۆمی سێهه‌مه. ئه‌و ته‌به‌قه‌یه 11 مستهراحی هه‌یه . من بۆ گوو کردن زۆر جاران ئه‌چمه مستهراحی پێنجه‌م به لای راسته‌وه. کاتێ له سه‌ر کاسه‌ی مسته‌راحه‌که هه‌ڵده‌تروشکێم زۆر بیری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌و و قۆڕ به مێشکم دادێ. ته‌نانه‌ت جاری وایه به که‌یفی خۆم دائه‌نیشم و له رابردووم و خۆم و کوردایه‌تی و جیهان و خوا و ته‌ره‌ماش له سه‌ر ئه‌و کاسه‌ی مستهراحه لێک ئه‌ده‌مه‌وه. جا خۆش ئه‌وه‌یه 24سه‌حاتی خوا ئاوی گه‌رمی هه‌یه و له گه‌ڵ ئاوه سه‌رده‌که که تێکه‌ڵاوی ئه‌که‌ی هه‌ر حه‌ز ئه‌که‌ی 24 سهحاتهکه دانیشی ، ئاوی شیلاوگهرم به گه‌ڵ و گونت داکه‌ی و ئه‌وه‌ی مه‌راق و ته‌ره‌ماش و مهرهماشه به یه‌کجاری حه‌وای ده‌یه ناو کاسه‌ی مستهراحهکهوه . له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چیژ و خۆشییه که له سه‌ر کاسه‌ی مسته‌راحه‌که به نهسیبم ئه‌بێ ، جاری وا هه‌یه له بیرم ئه‌چی ئاوه سه‌رده‌که به‌رده‌مه‌وه و بۆیه به جارێ گه‌ڵ و گونم دادهپلۆخێ ، ئه‌بێ ئه‌و رۆژه هه‌ر فووی لێکه‌م و ئاگام لێی بێ نهکزێتهوه. ئه‌گه‌ر له به‌ر بێپووڵی نه‌با به دڵنیاییه‌وه قاپێکم ماست ئه‌کڕی و لێم ئه‌دا به‌ڵام چش !
با بێینه‌وه سه‌ر باسه‌که‌مان ! وتم له سه‌ر ئه‌و کاسه مستهڕاحه زۆر جار بیری قۆر و سه‌یر و سه‌مه‌ره به مێشکم دا تێده‌په‌ڕێ . له‌م شه‌وانه‌دا بیرم له‌وه ئه‌کرده‌وه زۆر باش ئه‌بوو هه‌ر که‌س مستهراحێکی تایبه‌ت به خۆی بوایه و هه‌ر ئه‌و توانیبای له‌وێ میز و گوو بکا و بتڕێ و بتسێ و ئه‌گه‌ر حه‌زی لێی بوو تێیدا بخه‌وێ. ئیتر ئاوا ده‌رئه‌که‌وت کێ له هه‌موان زیاتر گوو ئه‌کا و خه‌ڵک لێیان حاڵی ئه‌بوو ئه‌مه گووی کێیه ده‌یشێلن ! هه‌ر که‌س گووکاری کردبایه هه‌مووان پێیان ئه‌زانی ! به‌ڵام ئێستا چی؟ هه‌ر که‌س دێ به که‌یفی خۆی گوو ئه‌کا بێئه‌وه‌ی که‌سێک پێی بزانێ ! ته‌نانه‌ت جاری وایه هێنده گوو ئه‌کا ئاوه‌ڕۆی کاسه‌ی مسته‌راحه‌که ئه‌گیرێ ، بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک پێیبزانێ ! هه‌ندێ خه‌ڵک هه‌ن له کۆڵانه‌کان گوو ئه‌که‌ن. هه‌ندێ خه‌ڵکی تر له ناوه‌راستی خیابان. هه‌ندێ خه‌ڵک هه‌ن جێ نه‌ماوه گووی لێنه‌که‌ن ، له خیابان ، له شه‌قام ، له سه‌ربان ، له وه‌تاغ ، له شاخ ، له سه‌ر به‌رد ، له مزگه‌وت ، له حیزب ، له بن دار ، له سه‌ر دار ، له هه‌موو شوێنێک ! بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک پێیان بزانێ و ئاگاداریان بێ !
خۆزگه هه‌موو که‌س مستهراحییهکی تایبه‌ت به خۆی بوایه! رێژه‌ی گوو کردنی ده‌رکه‌وتبا ، گوویهکهی تێکه‌ڵ گووی که‌س نه‌بووبا ، که‌س مه‌جبوور نه‌با گووی که‌سێکی تر بشێلێ !
ئه‌ڵێم خوا ! تو شه‌ره‌ف تۆ ئه‌و میز و گوویهت له کوێ ئه‌که‌ی ؟ ها ؟
ئا....ییی...گ و ن م ...دیسان له بیرم چوو ئاوه سه‌رده‌که به‌رده‌مه‌وه !
ئه‌رێوه‌ڵلا...
تێبینی : بۆ ئه‌و خوشک و براده‌رانه‌ی سه‌یری ئه‌م بابه‌ته ئه‌که‌ن ، کاکه تکایه دوای نان خواردن ئه‌م بابه‌ته بخوێننه‌وه، با هیچ جێگای گله‌یی نه‌مێنێته‌وه.
سه شنبه بیست و سوم بهمن 1386
نه‌قڵی مامه !
" نامه‌یه‌ک بۆ مامه ! "
مامه چۆنی ؟ سیحه‌تت باشه ؟
مامه ئه‌م رۆژانه چ ده‌که‌ی ؟ خه‌ریکی چی ؟ وه‌ڵلاهی وه‌بیللاهی له‌وه‌تا بوویه‌ته سه‌رۆک کۆمار هه‌ر له که‌س ناپرسی ؟ ده‌ی مامه ! به ئاواتی خۆت گه‌ییشتی ؟ کوره ده‌ڵێم ئاممان وریای خۆت به ! له‌وه‌تا ئه‌و ئانفوڵانزای باڵنده‌یه رووی کردۆته ئه‌م کوردستانه خه‌و و خۆراکم لێ حه‌رام بووه ، رۆژ و شه‌و نیگه‌رانی تۆم ! ده‌ڵێم کوره هۆشت به قهلهکانتهوه بێ نه‌خۆش نه‌که‌ون . به حه‌قی قورعان ئه‌ترسم تۆش نه خۆش خه‌ن ! ئه‌و کورده داماوه هه‌ر مامه یه‌کی هه‌یه !! کوره ئاممان نه‌که‌ی !
مامه ده‌ڵێم خه‌به‌ری کوردستانت هه‌یه ! کوره ئه‌و تورکه قورمساغانه ده‌ستبه‌ردار نین ! له قسان ده‌ڵێن مهر و ماڵاتی خه‌ڵکیان زۆر کوشتووه !! ده‌ڵێم چاکه شوکور له تۆ دووره ! کوره مه‌ردی چا به تا ئه‌و شه‌ره هه‌یه هه‌ر له به‌غدا دانیشه تا شه‌ره‌که ده‌خه‌وێ ! تۆ کارت به سه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌بێ ! کوره‌کان له‌وێ خۆیان جێ به جێی ده‌که‌ن !
ده‌ی مامه ! کوره مامه بیستم له سلێمانی و هه‌ولێر بۆ 22ی به‌هه‌مه‌ن به‌رنامه‌یان دانابوو ! مامه تۆیان بانگهێشتن نه‌کردبوو ؟! کوره قه‌ینا قه‌ینا ! هه‌ر چاک بوو په‌یامی پیرۆزباییت بۆ ناردن ، ئه‌گینا دوایی گله‌ییان لێئهکردی !
مامه ئێمه‌ش لێره وه‌زعمان باشه، خراپ نیه ! ئێمه‌ش لێره حاشا له کورد بوونی خۆمان ئه‌که‌ین ، ئه‌گینا کارتی دهحوهتمان بۆ نانێرن ! کوره جا ئێمه‌ش چ مه‌جبوورین ، ئه‌وه بڵێین کوردین و کورد نین چ ده‌بێ ؟ ها ؟ وه‌ڵلا... ! کوره مامه شتێکی دیکه ! جهمشیدیشیان گرت ! ئیتر نازانم دوای ئه‌و نۆره‌ی کامهمانه !! کوره هیچ نیه ، هه‌ر ده‌ڵێم حه‌زره‌ته‌که‌ی غه‌وس وه‌ک ئه‌و کوره له زینداندا نه‌یکوژن ، ئه‌گینا هیچ نیه نا ، مامه تۆ خۆت ناره‌حه‌ت نه‌که‌ی ، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان براده‌رین !!!
ئه‌رێوه‌ڵلا...
ده‌ی مامه کارت نیه ؟ سڵاو بگه‌ێینه !!
پنجشنبه چهارم بهمن 1386
نقورچک
" ... !! "
- یه‌ک بۆ من
- یه‌ک بۆ تۆ
- یه‌ک بۆ من
- یه‌ک بۆ تۆ
- یه‌ک بۆ من
- یه‌ک بۆ تۆ
...
له سه‌ر مێزه‌که به‌رامبه‌ر به یه‌ک دانیشتبوون و شه‌هیده‌کانیان به‌ش ئه‌کرد
- یه‌ک بۆ من
- یه‌ک بۆ تۆ
- یه‌ک بۆ من
- یه‌ک بۆ تۆ
- یه‌ک بۆ من
- یه‌ک بۆ تۆ
...
یکشنبه بیست و سوم دی 1386
هه‌ر وه‌ی !
"موناجات نامه"
پاچه‌ی شهروالهکهمت دڕاند ، هه‌ر وه‌ی !
ئێل سیدی گووشیهکهمت سووتاند ، هه‌ر وه‌ی !
کارتی غهزاکهمت شکاند ، هه‌ر وه‌ی !
جادهت به‌ست و به‌فرت باراند ، هه‌ر وه‌ی !
تورکیای قورمساغت لێمان هرووژاند ، هه‌ر وه‌ی !
نه‌گبه‌تی و به‌دبه‌ختیت به سه‌رمانا سه‌پاند ، هه‌ر وه‌ی !
حکوومه‌تمان ئه‌ویست ،حه‌ره‌ب و حهجهمت تێگه‌یاند ، هه‌ر وه‌ی !
هیچمان نه‌کوت ، هاتی و ئێمه‌ت خوڵقاند ، هه‌ر وه‌ی !
ئه‌ی بێکه‌سی بێکه‌سان
بێ په‌ناهی بێپهناهان
بێ‌دایک و باوکی بێ‌دایک و باوکان
کاکه تو شه‌ره‌فت
پیاو به پیاو
وه‌ڵلاهی وه‌بیللاهی هه‌ر که‌س وای لێکردبای ، ئهولاترت لێئه‌کرد !
ئه‌رێوه‌ڵلا...
یکشنبه بیست و پنجم آذر 1386
پیرۆز بێ جه‌ژنی له دایک بوونت!
" نه‌قڵی حه‌زره‌تی مازوو ! "

ئه‌مڕۆ رۆژی له دایک بوونی وێبلاگی وه‌ره ده‌رێ مازوو بوو! پاره‌که له وه‌ها رۆژێکدا حه‌زره‌تی مازوو هاته دنیاوه. له‌م یه‌ک ساڵه‌دا هه‌زاران که‌س به هه‌زاران شێوه هه‌وڵیاندا حه‌زره‌تی مازوو بناسن ، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێئه‌نجام مایه‌وه ! حه‌زره‌تی مازوو له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک ساڵه‌دا بوو به پێغه‌مبه‌ر و به سه‌دان و هه‌زاران که‌س ئیمانیان هێنا به دینه‌که‌ی ! حه‌زره‌تی مازوو بوو به سه‌رۆک حیزب و به سه‌دان و هه‌زاران که‌س له خوشکان و برایانی ره‌فیق حیزبی بوونه ئه‌ندام له حیزبی حه‌زره‌تی مازوو دا. حه‌زره‌تی مازوو بوو به خوا و کتێبی پیرۆزی قهیتهرقووی پێشکه‌شی عه‌بده‌کانی کرد ! حه‌زره‌تی مازوو بوو به ماعیر و ده‌یان کورته مێعر و قۆرینهی پێشکه‌شی لایه‌نگرانی کرد! حه‌زره‌تی مازوو بوو به بناغه‌دانه‌ری مه‌کته‌بی قهشمهریسم و مانیفێستی قهشمهریسمی نووسی !! ئه‌رێ وه‌ڵلا...
ده با ئێستا حه‌زره‌تی مازوو له زمان خۆیه‌وه باشتر بناسین :
- له ورمێ له دایک بووم ، تا ئه‌و ساڵانه‌ش هه‌ر وام ئه‌زانی تورکم و له گه‌ڵ مناڵێکی تورک له بیمارستان گۆردروام ، به‌ڵام دواتر به هۆی ئه‌وه‌ی پێیان ئه‌کوتم له فڵانه برات ئه‌چی ئیمانم به کورد بوونی خۆم هێنا !
- مناڵیم هه‌م خۆش بوو هه‌م ناخۆش! به‌ڵام هه‌تا خوا حه‌ز بکا قۆر بوو ! که‌س به پیاوی دانهدهنام !
- کلاسی پێنجی سه‌ره‌تایی بووم ، مامۆستاکه‌مان پێی وتم ئه‌ڵێی پیرێژنی دۆ لێرژاوی !! وتم بۆ خۆتی !! له سه‌ر ئه‌وه لێمان بوو به شهر و به زۆر له کلاس و‌ه ده‌ری نام ! له‌و ساته‌وه بوومه مرۆڤێکی شۆرشگێر !
- کلاسی یه‌کی ناوه‌ندی له گه‌ڵ سێبرادهرم له ماڵه‌وه رام کرد و به مه‌به‌ستی رۆییشتن بۆ تورکیا سه‌رمان له میاندواو ده‌رهێنا ! شه‌وێک له پاسگای ژوماره یه‌کی میاندواو بازداشت بووین و پاش ئه‌و ئێمه‌یان هێناوه پاسگای ژوماره یه‌کی شاره‌که‌مان ! له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که بۆچی رام کردووه گوتم : باوکم دووچهرخهم بۆ ناکرێ!!
- هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا بوو دووچه‌رخه‌یه‌کم دزی و پاش دوو سه‌عات سواربوونی ، له گه‌ڵ دایکم بردمه‌وه بۆ سێحهبهکهی!
- یه‌کێ له براکانم به‌زه‌یی پێم داهات و له‌و پووڵه‌ی له کارگه‌ری به ده‌ستی هێنابوو دووچه‌رخه‌یه‌کی بۆ کڕیم ! به حه‌زره‌تی غه‌وس بۆخۆی له من زیاتر سواری ده‌بوو، سه‌رباقی ئه‌وانه‌ش پێیوه‌ی ببوومه په‌ند ! رۆژ نه‌بوو زنجیره‌که‌ی ده‌رنه‌یه !!
- ساڵی دووی ناوه‌ندی له سه‌ر مریشک دزین گرتیانم و هێنده‌ی نه‌مابوو داری ته‌ڕ له قوونم رواکهن ! بۆ به‌دبه‌ختیش کاتێ به‌ریان داین ، له رێگه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ باوکم تووشمان بوو و هه‌تا قوتابخانه به شه‌ق راوی نام !
- ساڵی دووی ناوه‌ندی زۆر ته‌نیا بووم، سێزده ساڵی ، ساڵی ته‌نیایی بوو !
- هه‌ر ئه‌و ساڵه هۆگری بهسکێدباڵ بووم و به بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه نه‌ختێ قه‌دم کێشا.
- زۆر حه‌زم له کاری رۆژنامه‌گه‌ری و شتی وا بوو. ساڵی یه‌کی دوا ناوه‌ندی ههفتهنامهیهکم به هۆی بێ ئیمکاناتی به شێوه‌ی رۆژنامه دیواری ئه‌دا ده‌ره‌وه !!
- ساڵی دوو ببوومه هاچه‌ر فه‌رانسه‌ی قوتابخانه ! له کاری قۆر و خه‌ت نووسین و تیئاتر و تهرهماشدا ده‌ستێکی باڵم هه‌بوو !
- ساڵی سێ ساڵی شۆرش و سه‌رهه‌ڵدان بوو ! به جارێ یاغی ببوم ! هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش به هۆی بڵاو کردنه‌وه‌ی دوو شهبنامه به زمانی ته‌نز که سه‌باره‌ت بوو به به‌رپرسانی قوتابخانه و هه‌ندێ له مامۆستاکانمان ، له قوتابخانه وه‌ده‌ریان نام و به هۆی پارتییه‌ک که هه‌مبوو له قوتابخانه‌یه‌کی تر رایان گرتم !ئێستا و ئێستاش نه‌مکوت بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م شتانه کاری من بووه ! به ڵام گشتی ئه‌یانزانی جگه له حه‌زره‌تی مازوو که‌س کاری وا قۆڕ ناکا !!
- ساڵی به‌ر له زانکۆ ساڵی گۆشه‌نشینی بوو ! حاڵ و حه‌وسه‌له‌ی که‌سم نه‌مابوو ! ئه‌بوو به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ له داخی هه‌ندێ که‌س و له به‌ر هه‌ندێ که‌س بۆ زانکۆ ده‌رچووبام ! سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گرفته‌ی ئه‌و ساڵه بۆم پێش هات وه‌ک پیاوان ده‌رچووم بۆ زانکۆ !!
- ئێستا له زانکۆم ! خه‌ریکی ده‌رس و کوردایه‌تی و ته‌ڕه‌ماش و ئه‌رێوه‌ڵلا و ... !!
ئه‌رێوه‌ڵلا...ئه‌وه‌ش نه‌قڵی حه‌زره‌تی مازوو !!
یکشنبه یازدهم آذر 1386
نه قڵی تیمارستان!
" ساغ له دنیادا نه‌ماوه! "
حه‌وتووی پێشوو ، چووین بۆ یه‌کێ له تیمارستانهکانی تاران. جه‌ماعه‌تێ پیاو و عافره‌تی لێ بوو !! ئه‌یانوت نه‌خۆشن.بۆ وێنه پیاوێکی لێ‌بوو ئه‌یوت من پیکاسۆم ! له دڵی خۆما وتم جا ئه‌وه وه‌ک من کوتبایهی خوام چیان لێ ئه‌کرد ؟؟ به‌رپرسی ئه و شوێنه پیاوێکی کورته‌باڵای خڕیله بوو، قورمساغ خۆی له‌وان زۆر نه‌خۆشتر بوو! ئه‌یکوت : نه‌خۆشی ئه‌وانه هیچ رێگه‌ی ده‌رمانی نیه، و ئێمه له رێی قورسه‌وه ته‌نیا ئه‌توانین کۆنترۆڵیان که‌ین! جار و باره‌ش به‌رقی 7۰ تا 11۰ وۆڵتیان لێ ئه‌ده‌ین !
ئه‌و قورمساغه به جارێ حاڵی گرتم ! پیاو جاری وایه ئه‌گه‌ر دین و ئیمانی هه‌بێ له دین و ئیمان دێته ده‌رێ و حه‌ز ئه‌کا یه‌کسه‌ره دایگرێ بۆ جه‌دد و ئابادی دار و به‌رد و گژ و گیا و خوا و ئه‌رێ وه‌ڵلا و ... !! له‌وێ که‌وتمه و‌ه بیر ئه‌و شێعره‌ی شێخ ره‌زای ره‌حمه‌تی سه‌د ره‌حمه‌ت له‌و گۆڕه‌ی که ئه‌فه‌رموێ :
ساغ له دنیادا نه‌ماوه گه‌ر قسه‌ی ساغت ده‌وێ
بێ هه‌زارت پێ نیشان ده‌م گه‌ر قورمساغت دەوێ!!
من وه‌ک رۆژ لێم روونه و دڵنیام له ئه‌وه‌ی که ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی له‌وێ بوون له من و ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی وێبلاگی وه‌ره ده‌رێ مازوو ئه‌که‌ن زۆر ساغتر بوون !!
ئه‌رێ وه‌ڵلا... ئه‌وه‌ش نه قڵی تیمارستان!
شنبه دوازدهم آبان 1386
کورته مێعر

"تۆتالیتێر"
نیوه شه‌وه و
له گه‌ڵ ته‌نیایی له باوه‌ش یه‌کداین
نا...نا...!! بیر له دێمۆکراسی ناکه‌ینه‌وه !!
سه شنبه بیست و چهارم مهر 1386
نه‌قڵی خۆم و خوا
"خه‌ونه‌که‌ی خۆم و خوا"
له شه وێک له شه‌وه‌كانی هاوینی 86ی هه‌تاوی کاتێ وزه‌ی مێش و مێشووله مته‌قیان له مرۆڤ ئه‌بری و نه‌یانده‌هێشت بخه‌وێ ، خوا هاته خه‌ونمه‌وه !
ئاگام لێ‌بوو گۆچانهکانهکهی له گازه‌ره‌ی پشتم راکێشا و وتی : ناحه‌زره‌تی نامازوو ! ، منیش که په‌شۆکابووم وتم : چیه کاکه چیه؟؟ ، وتی : باشه تۆ عه‌یب ناکه‌ی هه‌ر کوێ ئهگهیهی ، له مه‌جلیسان، له ناو ژنان له ناو پیاوان داده‌نیشی و باسی خراپه‌ی من ده‌که‌ی ؟؟ وتم : ئه‌رێ وه‌ڵلا ده‌یکه‌م و ئه‌ولاتریش ! ئه‌ی باشه تۆ بۆ قه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و کورده یه‌ک نی ؟!! هه‌ر ئه‌وه‌م کوت سپی هه‌ڵگه‌را و وتی : وه‌ڵلا ئه‌و کورده بۆ خۆی له گه‌ڵ خۆی یه‌ک نیه من بڵێم چی؟؟ وتم : چیه؟ نه‌کا بڵێی ئینشیعابی ئه‌و حیزبانه ده‌ستی تۆی تێدا نه‌بووه؟؟؟ وتی : نه به حه‌قی قوڕعان !
وتم : حه‌ح! قورعانه‌که خۆت نووسیوته و خۆشت سوێندی پێده‌خۆی؟ نایکه‌م !! . وتی : باشه به چیت باوه‌ڕه! وتم : کاکه لێی گه‌رێ من باوه‌رم به هیچ شتێ نیه! ئه‌وه بڕوات پێئه‌که‌م ! پاشان وتم : ئه‌ی باشه ئه‌و جه‌ماعه‌ته چیه به ده‌وری خۆته‌وه کۆت کردوونه‌ته‌وه؟؟ . به سه‌ر سوڕمانه‌وه وتی : کامه ؟؟ وتم : هه‌ر ئه‌وانه‌ی به ناوی تۆ و دینه‌که‌ته‌وه خه‌ڵک به که‌ر ده‌زانن پاشان زگیان بۆ کوردیش ئه‌سووتێ! وتی : وه‌ڵلا رووحیشم ئاگادار نیه !! وتم : ئه‌ی ئه‌م هه‌موو باسی تۆ ده‌که‌ن ئاوای و ئاوا نی ئه‌وه بۆ هیچت لێههڵناوهرێ! . وتی: با یه‌ک شتت پێ بڵێم به‌ڵام پیاوانه با له به‌ینی خۆمانا بمێنێ . وتم : دڵنیا به !
وتی : ئه‌م قسانه‌ی له باره‌ی منه‌وه ئه‌یکه‌ن گشتی فشه‌یه!! . وتم : به‌راسته ؟؟ . وتی : وه‌ڵلا.... . وتم : هه‌ی خۆت نه‌تگرێ! وه‌ڵلا هه‌ر باشه تۆ خوامان بی !! ئه‌ویش بزه‌یه‌کی که‌وته سه‌ر لێو و وتی ئه‌گه‌ر ئیزنت له سه‌ر بێ ئیتر من بڕۆم . وتم : برۆ خۆتت له گه‌ڵ بێ !!
هه‌ر وا ده، پانزه میتر دوور نه‌که‌وتبۆوه وتم خوا !! وتی : ئا؟؟ . وتم : ئا چیه! بڵێ به‌ڵێ ! . وتی : به‌ڵێ . وتم : قسه‌ی خۆمان بێ ئه‌و خه‌ڵکه‌ت چاک بۆ که‌ر بووه !! . قا قا پێکه‌نی و رۆییشت!
ئه‌رێوه‌ڵلا...ئه‌وه‌ش نه‌قڵی خۆم و خوا !!
تێبینی : ئه‌م خه‌ونه پێش نووسینی قه‌یته‌رقوو بینراوه !
یکشنبه پانزدهم مهر 1386
له قۆڕینهکانی حه‌زره‌تی مازوو !!
مازوو به سه‌رت پردی سیراتیش فشه‌یه !
چیرۆکی خله و ئاوی حه‌یاتیش فشه‌یه !
ئه‌و رۆژه که ئینشیعابی ئه‌حزابم دیت!
زانیم کوره به‌خوا ! خه‌باتیش فشه‌یه !
ئه‌رێوه‌ڵلا...
یکشنبه هشتم مهر 1386
قه‌یته‌رقوو
"په‌نا ئه‌به‌ین بۆ مازوو له شه‌ڕڕی شه‌یتانی قوڕمساغ"
"و‌ه ناو مازوو که ده‌هه‌نده‌یه و دڵۆڤانه"
ئێمه‌ین که ئه‌م قه‌یته‌رقوو*یه‌مان له شه‌وێکی هه‌ره پیرۆز دا نارده خوار {1} هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی قه‌شمه‌ر و ناقهشمهر ، له پیا و ناپیاو له سه‌ر یه‌کا پاڵ که‌وتبوون {2} نه‌یانئه‌زانی دنیا به‌ری به کوێوه‌یه {3} له‌و شه‌وه دا جه‌ماعه‌تی ره‌فیق حیزبی به ئیزنی په‌روه‌رنده‌یان دابه‌زین و هه‌موو کارێکیان جێ به جێ کرد {4} هه‌تا نوێژی نیوه‌ڕۆ هه‌ر شایی و ره‌شبه‌ڵه‌ک بوو له قه‌شمه‌رئاوا {5} ئه‌م قهیتهرقوویهمان نارده خوار {6} بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی کتێبن{۷} ئه‌هلی خواردنه‌وه‌ش هه‌ن {۸} بۆ ئه‌وانه‌ی پێیان وایه دنیا فشه نیه {9} هه‌تا سه‌یر بکه‌ن {۱۰} بزانن که په‌روه‌رنده‌یان چۆن قه‌شمه‌ری له باشتری شێوه‌دا وه‌دی هێناوه {11} مازوو توانای به ده‌سه‌ڵاته {۱۲} هه‌ر فه‌رمانێ مازوو بیدا ئه‌بێ پێک بێ {۱۳} ئه‌رێوه‌ڵلا... {۱۴}
"فشه ناکا مازووی پایه‌به‌رز"
* قه‌یته‌رقوو ناوی کتێبی پیرۆزی قه‌شمه‌رانی جیهانه که له مه‌وبه‌دوا به ئیزنی حه‌زره‌تی مازوو دانڵۆد ده‌بێ!
یکشنبه یکم مهر 1386
هاتینه‌وه و هاتینه‌وه!
سڵاو له هه‌موو لایه‌ک !
به بۆنه‌ی هاتنی پاییز و ده‌ست به کاربوونهوهی تاکه که‌ناڵی راگه‌یاندنی ححم ، سکرتێری پایه‌به‌رزی حیزبه‌که‌مان، جه‌نابی حه‌زره‌تی مازوو نامه‌یه‌کی بڵاو کردۆته‌وه که ئه‌مه ده‌قی نامه‌که‌یه :
"به ناوی خۆم"
سڵاو و رێز بۆ رووحی پاکی شه‌هیدانی قه‌شمه‌رئاوا
بۆ هه‌موو خوشکان و برایانی ره‌فیق حیزبی
بۆ لایه‌نگرانی ئازادی و دێمۆکراسی
هاورێیان ! هه‌ر وه‌ک به‌ڵێنیمان دابوو، ئه‌وا له یه‌که‌م رۆژی پاییز به جانتایه‌ک پڕ له به‌رنامه بۆ حیزبه‌کانمان، گه‌راینه‌وه باوه‌شی ئێوه ئازیزان. زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی که نه‌تانهێشت سه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌فته‌ری ححم بکوژێته‌وه و به‌م شێوه‌یه نیشانتاندا که خه‌بات دریژه‌ی هه‌یه و جارێکی تر پێویسته ئه‌م دروشمه دووپات بکرێته‌وه : یا سه‌رکه‌وتن یا سه‌رکه‌وتن !! ئه‌رێوه‌ڵلا...
به‌ڵام خۆشحاڵی من به‌ر له هه‌موو شتێک بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵی ححم بوو له پاش ئینشیعابهکهی که به‌ڕاستی هیچ لێمان روون نه‌بوو ئێمه‌ش چمان لێ به‌سه‌ر ده‌هات! به راستی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو جه‌ماعه‌تی ئه‌و باڵه‌ی تر که هه‌ر خۆم سکرتێریان بووم ، بێن و که‌ل و په‌لی تاکه که‌ناڵی راگه‌یاندنی ححم واته وێبلاگی وه‌ره ده‌رێ مازوو بدزن و ئێمه‌ش له هه‌مان کاتا به بێ سێ و دوو به سه‌ر ئه‌وانی دا بێنین ! یان له‌وانه بوو جه‌ماعه‌تی هه‌ر دوو لا ده‌مانچه‌کانیان به‌رانبه‌ر به یه‌ک راگرن و مه‌لای خۆیان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی قه‌شمه‌ر ئاوا به جارێ بگێن !! ئه‌رێوه‌ڵلا...
بۆیه به ناوی خۆم و هه‌موو ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی، سپاستان لێئه‌که‌م به بۆنه‌ی خۆراگری و هه‌ستی قاره‌مانانه‌تان به‌رامبه‌ر به ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی "وه‌ره ده‌رێ مازوو" له وه‌رزی هاوینا و پیرۆزباییتان پێئه‌ڵێم به بۆنه‌ی ده‌ست به‌کار بوونه‌وه‌ی "وه‌ره ده‌رێ مازوو" له وه‌رزی پاییزدا !
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بێ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی قه‌شمه‌رئاوا به رێبه‌رایه‌تی ححم !!
ئه‌رێوه‌ڵلا...
حه‌زره‌تی مازوو
سکرتێری ححم
نووسه‌ری مانیفێستی قهشمهریسم
2707/7/1
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
دوشنبه هجدهم تیر 1386
نه‌قڵی ماڵئاوایی!!
"لای ئێوه‌م خۆش...تا پاییز!!"
خوشکان و برایانی ره‌فیق حیزبی
لایه‌نگرانی ئازادی و دێموکراسی
له لایه‌ن ده فتهری سکێرتاریای "ححم" ێوه پێتان رائهگهیێنین که به هۆی سه‌رقاڵی جه‌نابی حه‌زره‌تی مازوو !! سکرتێری پایه‌به‌رزی "ححم" ، تاکه که‌ناڵی راگه‌یاندنی حیزبی حه‌زره‌تی مازوو واته وێبلاگی "وه‌ره ده‌رێ مازوو...!!" تا هاتنی وه‌رزی پاییز ده‌ست له هه‌وڵ و تێکۆشان ده‌کێشێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت دیاره بۆ ئه‌ندامانی "ححم" جێی هیچ مه‌ترسی و نیگه‌رانییه‌ک نیه ! چون سه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌فته‌ری حه‌زره‌تی مازوو هه‌میشه داییسێ و ئه‌ندامان کاتی هاتن ئه‌توانن کلیلی ده‌فته‌ره‌که له دراوسێکان وه‌رگرن و چایه‌ک مه‌یل بفه‌رموون. بۆ بێتاقه‌تیش ئه‌وه ته‌خته و وه‌ره‌ق و دۆمینه‌ی لێیه و ئه‌توانن خۆیانی پێبحاوێننهوه.که واته تا پاییز...ماڵئاوا !
ئه‌رێوه‌ڵلا...ئه‌وه‌ش نه‌قڵی ماڵئاوایی!!
ده‌فته‌ری سکێرتاریای ححم
حه‌زره‌تی مازوو
سکرتێری ححم
نووسه‌ری مانیفێستی قهشمهریسم
۱۸/۴/2707 ی کوردی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پنجشنبه سی و یکم خرداد 1386
ئه‌رۆم به‌ره‌و شاره‌که‌م...!!
"بارگه‌و بنه‌م تێک ناوه...!!"
کاکه سڵاو له هه‌مو لایه‌ک بێ ! ئه‌وه‌نده‌ی خوا حه‌ز بکا وه‌ره‌زم !! هه‌مو کاتێ، رۆژانی ئاخری زانکۆ ئاوایه !! حه‌زم له ویسکیه !! براده‌رێک قه‌ولی پێداوم ئه‌مشه‌و بانگهێشتنم کا، بزانم به قسمه‌ت ئه‌بێ !! ورده ورده خه‌ریکم بارگه‌و بنه‌م تێک ده‌نێم و ئه‌ڕۆمه‌وه به‌ره‌و شاره‌که‌م. ئه‌و ماوه‌یه رووداوگه‌لی سه‌یر و سه‌مه‌ره رووی دا !! هه‌مو شتێک له کورتهمێعرێکهوه ده‌ستی پێ‌کرد! پاشان دامه‌زراندنی حیزبی حه‌زره‌تی مازوو (ححم!!) و دواتر ئینشیعاب له "ححم" و له کۆتاییشدا یه‌کگرتنه‌وه هه‌ردوو باڵی ححم!! ئه‌رێوه‌ڵلا...
ئه‌مه‌وێ باسی حهقیقهتێکتان بۆ بکه‌م!!بۆ هه‌موان روون و ئاشکرایه و ئه‌توانم بڵێم ئه‌مه راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که وێبلاگی وه‌ره ده‌رێ مازوو...!! شۆرشێک بوو له بواری وێبلاگنووسی کوردی‌دا !!! جا پیاوم ده‌وێ ده‌س هه‌ڵێنێ و بڵێ وا نیه !!
کاکه سبه‌ینێ ئهودهمانه له‌وانه‌یه له ناو ئوتووبوس دابم.ئه‌گه‌ر به زیندوویی نه‌گه‌رامه‌وه ،وه‌سیه‌ت بێ هه‌رکات هاتن سه‌ردانی وێبلاگهکهمتان کرد به یادی من جگه‌ره‌یه‌ک داگیرسێنن یا خۆ لیوانێک ویسکی به مانیتۆرهکهتان داکه‌ن !!
لای هه‌مو لایه‌ک خۆش...
یکشنبه بیست و هفتم خرداد 1386
نه‌قڵی یه‌کگرتنه‌وه!!!
"یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵی ح ح م"
خوشکان و برایان ره‌فیق حیزبی
له پاش هه‌وڵه‌كانی "حه‌زره‌تی کامیل" و له سه‌ر داواکاری ده‌سته‌یه‌کی زۆر له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی کورد بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی حیزبی حه‌زره‌تی مازوو و له كاتێكدا كه له لایه‌ن حه‌زره‌تی کامیله‌وه لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرسه دیاری كرابوو ، راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به حیزبی حه‌زره‌تی مازوو رایانگه‌یاند حه‌زره‌تی مازوو پاش دانیشتنێکی زۆر له گه‌ڵ خۆی گه‌ییشت به‌و ئه‌نجامه‌ی که بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان و بۆ یه‌کریزی و یه‌کده‌نگی گه‌لی کورد پێویسته هه‌ر دوو باڵی ححم له زووترین کاتدا یه‌ک بگرنه‌وه.به‌م بۆنه‌وه یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵی ححم له هه‌مو خوشکان و برایانی ره‌فیق حیزبی ، خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی قه‌شمه‌ر ئاوا و هه‌مو گه‌لانی چه‌وساوه‌ی جیهان به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی پیرۆزبایی ئه‌ڵێین و هیوادارین سه‌رکرده‌ی هه‌مو حیزبه له‌ت و کوت کراوه‌کانی کوردستان ده‌ست له که‌رێتی هه‌ڵگرن و وه‌ک حه‌زره‌تی مازوو بێنه‌وه سه‌ر رێگه‌ی راست!!!
ئامین!!
ئه‌رێ وه‌ڵلا....ئه‌وه‌ش نه‌قڵی یه‌کگرتنه‌وه!!!
راگه‌یاندنی ححم
حه‌زره‌تی مازوو
نووسه‌ری" مانیفێستی قهشمهریسم"
27/3/2707 ی کوردی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پنجشنبه هفدهم خرداد 1386
نه‌قڵی ئینشیعاب...!!
"ئینشیعاب له ح ح م دا"
کاکه سڵاو و رێزم هه‌یه بۆ هه‌مو لایه‌ک.دیاره دوای دروست بوونی"ح ح م" له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ ره‌خنه‌ی جۆراوجۆر رووبه‌روو بوومه‌وه.یه‌کێک له‌وانه ئه‌وه بوو که ح ح م حیزبێکی کوردی نیه و حه‌زره‌تی مازوو ته‌نیا و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی له‌به‌ر چاوه...!! منیش له به‌ر ئه‌وه‌ی که بیسه‌لمێنم ح ح م حیزبێکی به ته‌واو مانا کوردیه و هه‌وڵ ئه‌دا بۆ رزگاری کوردستان و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست حیزبه‌که‌م هه‌ر له ناوه‌راسته‌وه کرده دوو کوته‌وه !! ته‌نیا و ته‌نیا که بیسه‌لمێنم حیزبی حه‌زره‌تی مازوو حیزبێکی کوردییه !!!!!
هه‌ڵبه‌ت بۆ دۆستان و براده‌رانی ره‌فیق حیزبی هیچ جێی نیگه‌رانی و مه‌ترسی نیه ! چونکه سکرتێری هه‌ر دوو لایه‌نه‌که خۆمم و هه‌ر خۆشم هه‌موو شتێکی هه‌ر دوو لایه‌نه‌که‌م...کاکه من به ته‌نیا دوو حیزبم !!!
ئهرێوهڵڵا ئه‌وه‌ش نه‌قڵی ئینشیعاب له "ح ح م"
یکشنبه ششم خرداد 1386
بۆ جه‌نابی سکرتێر
"من خۆم به ته‌نیا حیزبێکم...!!"
کاکه سڵاو له هه‌مو لایه‌ک بێ!!کاکه دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی وێبلاگی "وه‌ره ده‌رێ مازوو...!!" له هه‌ندێ له سایت و ته‌نانه‌ت که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان که‌وتمه بیر دروست کردنی حیزبێک که هه‌مو مافه‌کانی خه‌ڵکی کورد له لاو و له پیر ،له ژن و له پیاو، له خوێندکار و ناخوێندکار، له رۆشنبیر و نارۆشنبیر بپارێزێ...!!
ئه‌مرۆ زۆر شه‌که‌ت بوم.به ته‌ما نه‌بوم هیچ بنووسم که‌چی له ناکاو چاوم به هه‌واڵێک که‌وت!هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بیره به مێشکم دابێ!! له‌و رۆژانه دا خاڵه مسته‌فا له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین له سه‌ر بار و دۆخی ناوچه‌که و داهاتووی کوردستانی ئێران!!! قسه‌ی کردبوو.ئاماده بوانیش گۆیا هه‌موی سهریانسوڕئهمێنێ له قسه خۆشی جه‌نابی سه‌رۆک...!!
ئه‌رێوه‌ڵلا...ده‌ی کوتم کاکه جا هه‌ر وای لێهات ده‌ری ناهێنێ ،شوکور بۆ خوا ئه‌وه حیزبه‌کانمان له ناو خۆیانا تێک به‌ر بوون،با ئێمه حیزبێک دروست که‌ین ،خۆشم ئه‌بمه سکرتێر و ئه‌بمه کادری سیاسی و ئه‌بمه هه‌مو شتێک،ئه‌وه میدیاشم هه‌یه،ئیتر منه‌تی که‌س هه‌ڵناگرم،کاکه من خۆم به‌ته‌نیا حیزبێکم !! من مافی هه‌مو لایه‌نه‌کان ئه‌پارێزم.به‌ڵام هه‌ر که‌س خراپ بجووڵێته‌وه سه‌ری ئه‌برم...!!!
پنجشنبه بیستم اردیبهشت 1386
کورته مێعر
.........!!
که سیاسه‌ت هات!
دابڕانیش ده‌ستی پێ‌کرد...!!
ئه‌مه بوو سه‌ره‌تای سه‌فه‌ری ئه‌و سیفرانه‌ی گه‌ره‌کیان بوو ببن به یه‌ک!!
شنبه پانزدهم اردیبهشت 1386
خوا...! کاکه که‌یفی خۆته!
ئه‌وه‌نده‌ی بیری لێ ده‌که‌مه‌وه بۆم جێ به جێ نابێ!!
باشه تو شه‌ره‌فتان ئه‌وه کار بو خوا له گه‌ڵ ئێمه‌ی کرد؟؟ ها؟؟ کاکه ئه‌و عاله‌مه‌ی له یه‌ک به‌رداوه !! وه‌ڵلا براله ئاوا نابێ! به که‌یفی خۆی دروستی کردون! له سه‌د ره‌نگ و سه‌د زمان و ده‌یان و هه‌زاران فه‌رهه‌نگی جیاواز!!
ئه‌رێ بابه ئه‌مه که‌ی کاره ئه‌ی هاوار....!!
چ ده‌بو هه‌موی له یه‌ک جۆر دروست کردبایه‌ن! بۆ وێنه هه‌مو کورد بوایه‌ن...
کوره نا ...نا...ئه‌و ده‌مه به‌خوا چوار هه‌زار حیزبیان دروست ده‌کرد هه‌مو تێک بهردهبون...
کوره کاکه وێڵی که...
خوا...کاکه که‌یفی خۆته!! چۆنت پێ خۆشه وا بکه!!
شنبه یکم اردیبهشت 1386
فه‌رموون چایه‌کی گه‌رم!!
سه‌رم دێشێ...!!
ئه‌وه‌ی راستی بێ نازانم سه‌باره‌ت به چی بنووسم!!
کاکه به شه‌ره‌فم زۆر ئه‌ترسێم. ئه‌ترسێم رۆژێک خۆم بکوژم...!! راوه‌ستن با سه‌باره‌ت به ئه‌وین بۆتان باس بکه‌م.(مه‌به‌ستم خۆشه‌ویستی نێوان نێر و مێیه!!)
ئه‌وین...ئا.ا..خ.!! ته‌نیا شه‌وانه له 12 به‌ملاوه ئه‌ویش ته‌نیا له ژێر لێفهکهتهوه ئه‌توانی بیری لێ بکه‌یه‌وه!!وه‌ک دێموکراسی وایه!!وه‌ڵلاهی پیاو که‌ر بێ و عاشق نه‌بێ!!
ئه‌مه قسه‌ی ههڵکوڵراوی سه‌ر دیواری ماڵی حه‌زره‌تی مازوویه!! جا تو شه‌ره‌ف ئه‌مه که‌ی ژیانه!! ئه‌وین زۆر جاری وایه هێڵنج هێنه‌ره!! ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رنجی تۆ له سیسته‌می سیاسی دوور که‌وێته‌وه! ئه‌گه‌ر وای لێ هات ئه‌بێ شه‌قێکی لێ ده‌ی و پێی بڵێی بای بای...
سیاسه‌تی نهعلهتیش ! ئا..ا..ا..خ...هات و پڕش و بڵاوی کردین!! ئه‌رێ به‌راست سیاسه‌ت خۆشتره یان ئه‌وین!
سیاستێکی ئه‌ویندارانه یان ئه‌وینێکی سیاسی؟؟؟
سه‌رم زۆر دێشێ.ئه‌م نیوه‌ڕۆیه چاییم نه‌خواردووه!!
لای ئێوه‌م خۆش...!

