سه شنبه بیست و هشتم آذر 1385
قسه‌ی خۆش
"شارستانیه‌ت...!"
ئه‌مرۆ بیرم له کورێکی هاووهتاغیم ئه‌كرده‌وه.کورێکی باڵا به‌رزی زگزلهیه.لانی که‌م به قه‌د چوار که‌س ئه‌بێ!کورد گوته‌نی :زه‌لامێکه!!شه‌وو رۆژ کاری نوێژ خوێندن و تاعه‌ت و عیبادهت کردنه.به‌یانی،نیوه‌رۆ،ئێوارێ،شه‌وێ.نیوه‌شه‌وێ و...! نه جارێ نه دوو جار!ته‌ڵاقم که‌وێ خودا‌ش له ده‌ستی وه زاڵه هاتوه!!
بیرم ئه‌کرده‌وه ئه‌و کوڕه چه‌نده مرۆڤێکی بهدشانسه.گه‌وره‌ترین بهدشانسیشی ئه‌وه‌یه که له کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانیدا لا دایک بووه!! بیری لێ بکه‌نه‌وه هه‌ر ئه‌و کوڕه ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوو له ناو یه‌کێ له جه‌نگه‌ڵه‌کانی ئافریقا له دایک بوایه به دڵنیاییه‌وه ئه‌یانکرده خودای خۆیان و شه‌وو رۆژ کڕنۆشیان بۆ ئه‌برد.که‌چی لێره به پیاویشی دانانێن!!
جا هه‌ر بڵێن شارستانیه‌ت شارستانیه‌ت!!ئه‌وه‌ش شارستانیه‌ت هه‌ی تێی...!!!
شنبه بیست و پنجم آذر 1385
سڵاو‌و رێزم هه‌یه بۆ هه‌مو لایه‌ك.جه‌ماعه‌ت نێوی خودام هێنا هه‌ڵمه‌ستن.کاکه ره‌حمه‌تی خودا‌و لێ بێ دانیشن.تو شه‌ره‌فتان مه‌یکه‌نه فشه!!جا ده‌مکوت! کاکه دنیا هێنده ناهێنێ نا! ئه‌رێ بۆ خاتری خودا تا که‌ی ئه‌م کورده وێبلاگی نه‌بێ؟؟!!
ئه‌وه ئه‌و وێبلاگه‌م کردۆته‌وه.سه‌باره‌ت به هه‌مو شتێکیش تێیدا ئه‌نووسم.له تووکی بن باخه‌ڵی کیسه‌ڵه‌وه بگره تا هێلکه‌ی که‌ڵه‌باب!! نه له ره‌خنه‌ش ده‌ترسێم نه له خودا!!
هیوادارم ببێته جێی شانازی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌ی!!ماڵی ئاوا....



