شنبه شانزدهم دی 1385
قسه‌ی خۆمان بێ...!
دیکتاتۆڕ....!!
ده‌گێرنه‌وه سه‌ددام دیکتاتۆری گه‌وره به ره‌حمه‌ت بێ!!! پیاوێکی زۆر شۆخی باز و جه‌فه‌نگی بوو.وای لێ هاتبوو که کارێکی ئه‌کرد یان قسه‌یه‌کی ئهکوت که‌س نه‌یده‌زانی بهراستێتی یان شۆخی ده‌کا.هیچ جێی متمانه نه‌بوو.بۆوه نه‌ده‌بوو کارێکی پێ راسپێری حه‌تمه‌ن گووی تێده‌کرد.هێندی له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و شۆخی ده‌کرد به‌جارێ ناوبانگی ده‌رکردبوو.
به‌ر له سێداره دانی لێیان پرسیبوو مه‌به‌ستت له‌م هه‌موو جه‌نایه‌ت و خوێن رشتنه چی بوو؟
ئه‌ویش به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵام بداته‌وه قهیافهیهکی ماقووڵانه‌ی به خۆیه‌وه گرتبوو !ده‌ستی نابۆ ژێر چه‌ناگه‌یی و له دوای نه‌ختێ بیر کردنه‌وه بزه‌یه‌کی که‌وتبوه سه‌ر لێو و پاشان گوتبووی گشتی شۆخی بوو!!!
سه‌ددامیان له سێداره دا‌و بۆ که‌س ده‌رنه‌که‌وت ئه‌م قسه‌یه‌ی به راست بوو یان شۆخی ئه‌کرد.....
یکشنبه سوم دی 1385
گازنده
"که‌س نه‌ڵێ کورد زیندووه...!!"
له‌م شه‌وانه‌دا له که‌ناڵی زاگرۆس تی‌وی سه‌یری به‌رنامه‌یه‌کی کێبهرکێم ده‌کرد.ژن و پیاوێک به‌رێوه‌یان ئه‌برد.ته‌واو به فۆرمی ئه‌و به‌رنامانه‌ی ئه‌رووپا به‌رێوه ئه‌چوو!!له جل و به‌رگی ژن و پیاوه‌که‌و ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی له‌وێ بوون بیگره تا دیکۆری به‌رنامه‌که،هیچ شتێکت به‌رچاو نه‌ئه‌که‌وت که مۆرکێکی کوردی پێوه بێ!!یه‌کێ ناشاره‌زا بوایه به دڵناییه‌وه ئه‌یوت ئه‌مه که‌ناڵی ستاری تورکیه یا خۆ که‌ناڵێکی ئه‌ورووپیه!!
چ بڵێم!بڵێم ئۆخه‌یش ئه‌وه کوردیش رۆژ به رۆژ پێشکه‌وتوتر ئه‌بێ و...!! نازانم!به‌راستی نازانم ئه‌مانه ئه‌بێ چه‌نده گه‌وج بن که پێشکه‌وتن له وهدا ئه‌بینن!!
رۆژێ ئه‌موت ئۆخه‌یش ئه‌وه کوردیش خاوه‌ن که‌ناڵی ماهواره‌ییه وئه‌توانێ سنووره‌کان تێک بشکێنێ و بۆ گشت کوردستان به‌رنامه بڵاو کاته‌وه! به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌بینم خه‌ریکه هه‌مو بایه‌خه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش پێک داده‌دا و تێکی ده‌شکێنێ به بێ ئه‌وه‌ی شتێکی نوێ که مۆرکی کوردی پێوه بێ بخوڵقێنێ!!ئه‌مانه خه‌ریکن ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی ده‌یان و سه‌دان ساڵ خه‌باتی بێوچانی به ده‌ستی هێناوه گشتی خاپوورئهکهن و فڕێی ئه‌ده‌نه ئه‌ملاوه...
پێمان سه‌یر نه‌بێ که به‌ره‌ی داهاتوو پێی شووره‌یی بێ جلی کوردی له به‌ر کات و ته‌نانه‌ت بڵێ کوردم! ئه‌گه‌ر هه‌روا برواته پێش ئه‌بێ جاوه‌ڕوان بین ئه‌و مناڵه‌ی له دوارۆژا له ناو خاکی کوردستان له دایک ئه‌بێ ئه‌بێته مرۆڤێکی نامۆ به فه‌رهه‌نگ ومێژووی کورد.
با له خۆمان بپرسین رۆڵی میدیای کوردی چیه؟!به راستی ئه‌وانه بون ئه‌و ئامانجانه‌ی هه‌زاران که‌س گیانی خۆیان له سه‌ر به‌خت کرد؟؟
میدیای کوردی ئه‌بێ ده‌نگی خه‌ڵکی کورد بێ.ئه‌بێ ببێته ره‌خنه‌گری حیزب و پارت و رێکخراوه‌کان.ئه‌بێ رێز دانێ بۆ بایه‌خه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد وبایهخیان پێ بدا.میدیای کوردی نابێ مرۆڤی کورد به شتی قۆڕ و هیچ و پووچ بخافڵێنێ وکهڕوکاسی کا.ئه‌بێ وشیاری کاته‌وه و پێی بڵێ مرۆڤی کورد ئه‌بێ چۆن مرۆڤێک بێ و کورد کێیه نه‌ک ئه‌وه‌ی له خۆی و له نه‌ته‌وه‌که‌ی نامۆی کا..!
کوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌یه‌وێ ببێته وڵاتێکی پێشکه‌وتوو به‌ر له هه‌مو شتێک پێویستی به هێزی بیر‌و بازوی مرۆڤه‌کانی هه‌یه و ئه‌وه‌ش کاتێ به باشی وه‌دی دێ که مرۆڤی کورد له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌یدا هه‌ستی به‌رپرسیاری هه‌بێ و شانازی بکا به کورد بوونی خۆی.لێره‌دا میدیای کوردی ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی له سه‌ر شانه و ئه‌توانێ به‌شێکی زۆر له‌م ئه‌رکه به‌جێ بێنێ. ئه‌بێ ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌ر میدیا کوردیه‌کان کار ئه‌که‌ن دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورد بن.رۆشنبیره‌کان نابێ له ئاست که‌م کاری میدیاکان بێده‌نگ بن.
ئه‌بێ هه‌مو هه‌وڵ بده‌ین بۆ گه‌ییشتن به کوردستانێکی ئازاد و پێشکه‌وتوو.ده با هه‌مو هاوار بکه‌ین: که‌س نهڵی کورد مردووه....

