شنبه بیست و هشتم بهمن 1385
به شه‌ره‌فم تا ئاخری نه‌خوێنیه‌وه دڵم لێت دێشی!!
کاکه سڵاو له هه‌مو لایه‌ک بێ. نێوی خودام هێنا هه‌ڵمه‌ستن.تو شه‌ره‌فتان دانیشن!کاکه به شه‌ره‌فم زۆر تووره‌م.ماوه‌یه‌کی زۆره تێر خه‌و نه‌بووم.حه‌ز ئه‌که‌م زوو ئه‌م یه‌ک دو هه‌فته‌یه به سه‌رچێ برۆمه‌وه ماڵێ تێر و پر بۆی بخه‌وم.کاکه دنیایه‌که به که‌ڵکی ئه‌وه نایه مناڵ له کووچه و کۆڵان به‌ره‌ڵلا که‌ی!له خوا به‌زیاد بێ هه‌تا بڵێی قۆڕه.نازانم بۆ وای لێ هاتووه؟بۆوه نابێ متمانه به که‌س بکه‌ی.هه‌مو شتێ بووه به "کالا".پاره بده کاره‌که‌ت جێ به جێیه!!پوڵیشت نه‌بێ به شه‌ره‌فم جوێنیشت ناده‌نێ...ئه‌و بێ ده‌وڵه‌تیه‌ش ئێمه‌ی ...اوه! ده‌ستمان به هیچ کوێ را ناگا.ئه‌وماوه‌یه به خوا ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی کارێ!بووم (هه‌ڵبه‌ت لێم مه‌پرسن چ کارێ!) هه‌رئه‌م وێبلاگه‌م به جارێ له بیرچوبۆوه!! به‌ڵام هه‌ر لێره‌وه زۆر سپاس ئه‌که‌م له‌و که‌سانه‌ی له رێگه‌ی دوور و نزیکه‌وه ته‌شریفیان هێناوه یا خۆ به فاکس و ئیمهیل و ته‌له‌فوون هاوده‌ردی و په‌ژاره‌ی خۆیان ده‌ربریوه...!منیش به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌م ئاهه‌نگه پێشکه‌ش ئه‌که‌م به خاڵم له به‌ریتانیا،نه‌وه‌ی خالۆژنم له ئافریقای باشوور ،پوورم له.........
هه‌ر چاکه شێتیش نه‌بووم له گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو شێت و شوره...!!
چهارشنبه هجدهم بهمن 1385
"ئه‌وه‌ی بستێک خاکی نه‌بێ
خوا و ئه‌ستێره و ئاسمانی کوا؟؟!!...."
تو شه‌ره‌فتان ئێوه شتێک بڵێن!!
یکشنبه هشتم بهمن 1385
بیره‌وه‌ری رۆژێک له رۆژانی که‌سێک!
" رۆژێکی نوێ....!"
وه‌ک هه‌مو به‌یانیه‌ک کاتژمێر 6:30له خه‌و هه‌ستا.به په‌له بابۆڵه په‌نیرێکی خوارد‌و پاشان چووه سه‌ر کار.کات ژمێر 3ی نیوه‌رۆ گه‌رایه‌وه بۆ ماڵ.نه‌هاری خوارد‌و بۆی خه‌وت تا 6ی ئێوارێ.پاشان چووه ده‌رێ و له‌گه‌ڵ دۆست و براده‌ران ده‌ورێکی خه‌یابانی لێ دا.کاتژمێر 8 گه‌راوه بۆ ماڵێ.کات ژمێر 8:30 له گه‌ڵ بنه‌ماڵه ملی لێنا له شام خواردن. کاتژمێر 9 وه‌ك هه‌مو شه‌وێ چاوی له هه‌واڵه‌کان کرد.یه‌كه‌م هه‌واڵ سه‌باره‌ت به کوژرانی 32که‌س بو به هۆی هێرێشێکی ئینتیحاری. پاشان مناڵێکی نیشان دا که له‌شی شه‌ڵاڵی خوێن بوو.ئه‌مجار گه‌ییشته هه‌واڵه وه‌رزشیه‌کان.هه‌ر ئه‌و شته‌ی بێ سه‌برانه چاوه‌رێی بوو.به بیستنی ئه‌وه‌ی که تیمه‌كه‌ی دۆڕاندوویه‌تی زۆر ناره‌حه‌ت بوو.دوای هه‌واڵه‌کان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه دانیشتن چاویان له سریاڵی شه‌وان کرد و خه‌فه‌تی دۆڕانی تیمه‌که‌ی له بیر چۆوه.کاتژمێر له 11 نزیک ئه‌بۆوه و ورده ورده خه‌و خه‌ریک بو له‌شی دا ئه‌گرت. بیری له به‌یانی ئه‌کرده‌وه....رۆژێکی نوێ....!ژیانێکی نوێ....!!

