سه شنبه بیست و نهم اسفند 1385
بۆ هه‌موانه....بروا بکه‌ن!!
کاکه سڵاو و رێزم هه‌یه بۆ گشت لایه‌ک.ماوه‌یه‌کی زۆره نه‌متوانیوه بێم ویبلاگه‌که‌م نوێ که‌مه‌وه.داوای لێبوردن ئه‌که‌م له هه‌مو لایه‌ک!!
کاکه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بۆ ساڵی نوێ و نه‌ورۆزی کورده‌واری. سالێک به سه‌ر ساڵه‌کانی ژیانمانا جارێکی تر تێپه‌ری. با بزانین له‌م ساڵه دا چیمان کرد.چ ئاڵ و گۆرێکی فیکری له ئێمه دا پێک هات.ئێمه له ساڵی نوێ دا هه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌ی پاره‌که‌ین یا خۆ که‌سێکی ترین به بیرێکی نوێترهو و به وزه‌یه‌کی به‌رزتر له پار؟؟
من ئه‌م پرسیاره له خۆم و چه‌ند که‌س له هاورێیانم ئه‌که‌م.داوا ئه‌که‌م له ئه‌وانیش له پێنچ که‌سی تر ئه‌م پرسیاره بپرسن.
پرسیاره‌که:له‌و ساڵه‌ی وا تێپه‌ڕی چ رووداو گه‌لێک به لای خۆته‌وه گرینگ بوون و کاریگه‌ریان له سه‌رتۆ هه‌بو؟؟چ ئاڵ و گۆرێک لا تۆ دا پێک هاتووه؟؟تکایه به که‌یفی خۆت پێنچ دانه‌یان بنووسه!!
خۆم وه‌ک یه‌که‌م که‌س وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه:
1.تێگه‌ییشتم که کارێکی گشتی ئه‌که‌ی هه‌میشه هه‌موان لایه‌نی تۆ نابن هه‌ر چه‌نده کاره‌که‌ی تۆ کارێکی باش و به قازانجی کۆمه‌لگا بێ.به دڵنیاییه‌وه که‌سانێک ئه‌بن هه‌ر له خۆتان که به‌رامبه‌ر به‌و کاره‌ی تۆ رائه‌وه‌ستن.مه‌رج ئه‌وه‌یه تۆش بتوانی له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا راوه‌ستی...
2.ئه‌و که‌سه‌ی خۆشم ئه‌ویست و خه‌وو خۆراکی لێ حه‌رام کردبووم ئه‌مه‌ویست پاش پێنج شه‌ش مانگ رایوهستێنم و پێی بڵێم خۆشم ئه‌وێی! ئێستا و ئێستاش هه‌ر پێم نه‌کوت...
3.جاری وایه باوه‌ر به‌م قسه‌یه‌ی هابز په‌یدا ئه‌که‌م که ئه‌ڵێ مرۆڤ گورگی مرۆڤه!! جیاوازی نه‌ته‌وه و فه‌رهه‌نگ و مه‌زهه‌ب و... زۆر له یه‌کمان جیا ئه‌کاته‌وه.مرۆڤه‌کان رۆژ له رۆژ زیاتر له یه‌کتر و له خۆیان نامۆ ئه‌بن.دنیایه‌کی سه‌یر بێ ره‌حمه!
4.به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتم کارێکی سه‌خت و دژوارمان له به‌ر ده‌مه بۆ گه‌ییشتن به‌و شتانه‌ی ئه‌مانه‌وێ و ئامانجی گشت کوردێکه.ئه‌بێ له خۆمه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م.له خۆم!
5.هه‌مو رۆژێ دڵی خۆم خۆش ئه‌که‌م و ئه‌ڵێم داهاتوو روونه!
ئه‌و که‌سانه‌ی لێیان ئه‌پرسم:
کورده گیان / شۆرباو ته‌ماته /سارۆ بێکه‌س/ کاروانکوژه /دوکتوری شه‌هید
یکشنبه سیزدهم اسفند 1385
وته‌ی زانایان
هه‌ر ئه‌و کاتانه‌ی ته‌نیام هه‌ست به ته‌نیایی ناکه‌م...!!
"حه‌زره‌تی مازوو"
چهارشنبه دوم اسفند 1385
"سه‌رنج بده‌ن...!سه‌رنج بده‌ن...!!"
کاکه تکایه ئه‌م هه‌واڵه به گشت دۆستان و براده‌رانی رۆشنبیر و نیشتمان په‌روه‌ر رابگهێینن که هه‌ندێ تورکی گه‌وج به کردنه‌وه‌ی سایتێ به زمانی فارسی هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر کورده‌کان.تکا له هه‌مو براده‌ره‌کان ئه‌که‌ین به نوسینی وتار گه‌لی زانستی و که‌ر به‌زێن وه‌ڵامی ئه‌م که‌ره گه‌له بده‌نه‌وه و بیان..ێن.کاکه ئه‌مه‌ش ئادره‌سی سایته‌که‌یه:http://www.radist.org/

