پنجشنبه سی و یکم خرداد 1386
ئه‌رۆم به‌ره‌و شاره‌که‌م...!!
"بارگه‌و بنه‌م تێک ناوه...!!"
کاکه سڵاو له هه‌مو لایه‌ک بێ ! ئه‌وه‌نده‌ی خوا حه‌ز بکا وه‌ره‌زم !! هه‌مو کاتێ، رۆژانی ئاخری زانکۆ ئاوایه !! حه‌زم له ویسکیه !! براده‌رێک قه‌ولی پێداوم ئه‌مشه‌و بانگهێشتنم کا، بزانم به قسمه‌ت ئه‌بێ !! ورده ورده خه‌ریکم بارگه‌و بنه‌م تێک ده‌نێم و ئه‌ڕۆمه‌وه به‌ره‌و شاره‌که‌م. ئه‌و ماوه‌یه رووداوگه‌لی سه‌یر و سه‌مه‌ره رووی دا !! هه‌مو شتێک له کورتهمێعرێکهوه ده‌ستی پێ‌کرد! پاشان دامه‌زراندنی حیزبی حه‌زره‌تی مازوو (ححم!!) و دواتر ئینشیعاب له "ححم" و له کۆتاییشدا یه‌کگرتنه‌وه هه‌ردوو باڵی ححم!! ئه‌رێوه‌ڵلا...
ئه‌مه‌وێ باسی حهقیقهتێکتان بۆ بکه‌م!!بۆ هه‌موان روون و ئاشکرایه و ئه‌توانم بڵێم ئه‌مه راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که وێبلاگی وه‌ره ده‌رێ مازوو...!! شۆرشێک بوو له بواری وێبلاگنووسی کوردی‌دا !!! جا پیاوم ده‌وێ ده‌س هه‌ڵێنێ و بڵێ وا نیه !!
کاکه سبه‌ینێ ئهودهمانه له‌وانه‌یه له ناو ئوتووبوس دابم.ئه‌گه‌ر به زیندوویی نه‌گه‌رامه‌وه ،وه‌سیه‌ت بێ هه‌رکات هاتن سه‌ردانی وێبلاگهکهمتان کرد به یادی من جگه‌ره‌یه‌ک داگیرسێنن یا خۆ لیوانێک ویسکی به مانیتۆرهکهتان داکه‌ن !!
لای هه‌مو لایه‌ک خۆش...
یکشنبه بیست و هفتم خرداد 1386
نه‌قڵی یه‌کگرتنه‌وه!!!
"یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵی ح ح م"
خوشکان و برایان ره‌فیق حیزبی
له پاش هه‌وڵه‌كانی "حه‌زره‌تی کامیل" و له سه‌ر داواکاری ده‌سته‌یه‌کی زۆر له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی کورد بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی حیزبی حه‌زره‌تی مازوو و له كاتێكدا كه له لایه‌ن حه‌زره‌تی کامیله‌وه لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرسه دیاری كرابوو ، راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به حیزبی حه‌زره‌تی مازوو رایانگه‌یاند حه‌زره‌تی مازوو پاش دانیشتنێکی زۆر له گه‌ڵ خۆی گه‌ییشت به‌و ئه‌نجامه‌ی که بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان و بۆ یه‌کریزی و یه‌کده‌نگی گه‌لی کورد پێویسته هه‌ر دوو باڵی ححم له زووترین کاتدا یه‌ک بگرنه‌وه.به‌م بۆنه‌وه یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵی ححم له هه‌مو خوشکان و برایانی ره‌فیق حیزبی ، خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی قه‌شمه‌ر ئاوا و هه‌مو گه‌لانی چه‌وساوه‌ی جیهان به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی پیرۆزبایی ئه‌ڵێین و هیوادارین سه‌رکرده‌ی هه‌مو حیزبه له‌ت و کوت کراوه‌کانی کوردستان ده‌ست له که‌رێتی هه‌ڵگرن و وه‌ک حه‌زره‌تی مازوو بێنه‌وه سه‌ر رێگه‌ی راست!!!
ئامین!!
ئه‌رێ وه‌ڵلا....ئه‌وه‌ش نه‌قڵی یه‌کگرتنه‌وه!!!
راگه‌یاندنی ححم
حه‌زره‌تی مازوو
نووسه‌ری" مانیفێستی قهشمهریسم"
27/3/2707 ی کوردی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پنجشنبه هفدهم خرداد 1386
نه‌قڵی ئینشیعاب...!!
"ئینشیعاب له ح ح م دا"
کاکه سڵاو و رێزم هه‌یه بۆ هه‌مو لایه‌ک.دیاره دوای دروست بوونی"ح ح م" له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ ره‌خنه‌ی جۆراوجۆر رووبه‌روو بوومه‌وه.یه‌کێک له‌وانه ئه‌وه بوو که ح ح م حیزبێکی کوردی نیه و حه‌زره‌تی مازوو ته‌نیا و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی له‌به‌ر چاوه...!! منیش له به‌ر ئه‌وه‌ی که بیسه‌لمێنم ح ح م حیزبێکی به ته‌واو مانا کوردیه و هه‌وڵ ئه‌دا بۆ رزگاری کوردستان و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست حیزبه‌که‌م هه‌ر له ناوه‌راسته‌وه کرده دوو کوته‌وه !! ته‌نیا و ته‌نیا که بیسه‌لمێنم حیزبی حه‌زره‌تی مازوو حیزبێکی کوردییه !!!!!
هه‌ڵبه‌ت بۆ دۆستان و براده‌رانی ره‌فیق حیزبی هیچ جێی نیگه‌رانی و مه‌ترسی نیه ! چونکه سکرتێری هه‌ر دوو لایه‌نه‌که خۆمم و هه‌ر خۆشم هه‌موو شتێکی هه‌ر دوو لایه‌نه‌که‌م...کاکه من به ته‌نیا دوو حیزبم !!!
ئهرێوهڵڵا ئه‌وه‌ش نه‌قڵی ئینشیعاب له "ح ح م"
یکشنبه ششم خرداد 1386
بۆ جه‌نابی سکرتێر
"من خۆم به ته‌نیا حیزبێکم...!!"
کاکه سڵاو له هه‌مو لایه‌ک بێ!!کاکه دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی وێبلاگی "وه‌ره ده‌رێ مازوو...!!" له هه‌ندێ له سایت و ته‌نانه‌ت که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان که‌وتمه بیر دروست کردنی حیزبێک که هه‌مو مافه‌کانی خه‌ڵکی کورد له لاو و له پیر ،له ژن و له پیاو، له خوێندکار و ناخوێندکار، له رۆشنبیر و نارۆشنبیر بپارێزێ...!!
ئه‌مرۆ زۆر شه‌که‌ت بوم.به ته‌ما نه‌بوم هیچ بنووسم که‌چی له ناکاو چاوم به هه‌واڵێک که‌وت!هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بیره به مێشکم دابێ!! له‌و رۆژانه دا خاڵه مسته‌فا له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین له سه‌ر بار و دۆخی ناوچه‌که و داهاتووی کوردستانی ئێران!!! قسه‌ی کردبوو.ئاماده بوانیش گۆیا هه‌موی سهریانسوڕئهمێنێ له قسه خۆشی جه‌نابی سه‌رۆک...!!
ئه‌رێوه‌ڵلا...ده‌ی کوتم کاکه جا هه‌ر وای لێهات ده‌ری ناهێنێ ،شوکور بۆ خوا ئه‌وه حیزبه‌کانمان له ناو خۆیانا تێک به‌ر بوون،با ئێمه حیزبێک دروست که‌ین ،خۆشم ئه‌بمه سکرتێر و ئه‌بمه کادری سیاسی و ئه‌بمه هه‌مو شتێک،ئه‌وه میدیاشم هه‌یه،ئیتر منه‌تی که‌س هه‌ڵناگرم،کاکه من خۆم به‌ته‌نیا حیزبێکم !! من مافی هه‌مو لایه‌نه‌کان ئه‌پارێزم.به‌ڵام هه‌ر که‌س خراپ بجووڵێته‌وه سه‌ری ئه‌برم...!!!

