سه شنبه بیست و چهارم مهر 1386
نه‌قڵی خۆم و خوا
"خه‌ونه‌که‌ی خۆم و خوا"
له شه وێک له شه‌وه‌كانی هاوینی 86ی هه‌تاوی کاتێ وزه‌ی مێش و مێشووله مته‌قیان له مرۆڤ ئه‌بری و نه‌یانده‌هێشت بخه‌وێ ، خوا هاته خه‌ونمه‌وه !
ئاگام لێ‌بوو گۆچانهکانهکهی له گازه‌ره‌ی پشتم راکێشا و وتی : ناحه‌زره‌تی نامازوو ! ، منیش که په‌شۆکابووم وتم : چیه کاکه چیه؟؟ ، وتی : باشه تۆ عه‌یب ناکه‌ی هه‌ر کوێ ئهگهیهی ، له مه‌جلیسان، له ناو ژنان له ناو پیاوان داده‌نیشی و باسی خراپه‌ی من ده‌که‌ی ؟؟ وتم : ئه‌رێ وه‌ڵلا ده‌یکه‌م و ئه‌ولاتریش ! ئه‌ی باشه تۆ بۆ قه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و کورده یه‌ک نی ؟!! هه‌ر ئه‌وه‌م کوت سپی هه‌ڵگه‌را و وتی : وه‌ڵلا ئه‌و کورده بۆ خۆی له گه‌ڵ خۆی یه‌ک نیه من بڵێم چی؟؟ وتم : چیه؟ نه‌کا بڵێی ئینشیعابی ئه‌و حیزبانه ده‌ستی تۆی تێدا نه‌بووه؟؟؟ وتی : نه به حه‌قی قوڕعان !
وتم : حه‌ح! قورعانه‌که خۆت نووسیوته و خۆشت سوێندی پێده‌خۆی؟ نایکه‌م !! . وتی : باشه به چیت باوه‌ڕه! وتم : کاکه لێی گه‌رێ من باوه‌رم به هیچ شتێ نیه! ئه‌وه بڕوات پێئه‌که‌م ! پاشان وتم : ئه‌ی باشه ئه‌و جه‌ماعه‌ته چیه به ده‌وری خۆته‌وه کۆت کردوونه‌ته‌وه؟؟ . به سه‌ر سوڕمانه‌وه وتی : کامه ؟؟ وتم : هه‌ر ئه‌وانه‌ی به ناوی تۆ و دینه‌که‌ته‌وه خه‌ڵک به که‌ر ده‌زانن پاشان زگیان بۆ کوردیش ئه‌سووتێ! وتی : وه‌ڵلا رووحیشم ئاگادار نیه !! وتم : ئه‌ی ئه‌م هه‌موو باسی تۆ ده‌که‌ن ئاوای و ئاوا نی ئه‌وه بۆ هیچت لێههڵناوهرێ! . وتی: با یه‌ک شتت پێ بڵێم به‌ڵام پیاوانه با له به‌ینی خۆمانا بمێنێ . وتم : دڵنیا به !
وتی : ئه‌م قسانه‌ی له باره‌ی منه‌وه ئه‌یکه‌ن گشتی فشه‌یه!! . وتم : به‌راسته ؟؟ . وتی : وه‌ڵلا.... . وتم : هه‌ی خۆت نه‌تگرێ! وه‌ڵلا هه‌ر باشه تۆ خوامان بی !! ئه‌ویش بزه‌یه‌کی که‌وته سه‌ر لێو و وتی ئه‌گه‌ر ئیزنت له سه‌ر بێ ئیتر من بڕۆم . وتم : برۆ خۆتت له گه‌ڵ بێ !!
هه‌ر وا ده، پانزه میتر دوور نه‌که‌وتبۆوه وتم خوا !! وتی : ئا؟؟ . وتم : ئا چیه! بڵێ به‌ڵێ ! . وتی : به‌ڵێ . وتم : قسه‌ی خۆمان بێ ئه‌و خه‌ڵکه‌ت چاک بۆ که‌ر بووه !! . قا قا پێکه‌نی و رۆییشت!
ئه‌رێوه‌ڵلا...ئه‌وه‌ش نه‌قڵی خۆم و خوا !!
تێبینی : ئه‌م خه‌ونه پێش نووسینی قه‌یته‌رقوو بینراوه !
یکشنبه پانزدهم مهر 1386
له قۆڕینهکانی حه‌زره‌تی مازوو !!
مازوو به سه‌رت پردی سیراتیش فشه‌یه !
چیرۆکی خله و ئاوی حه‌یاتیش فشه‌یه !
ئه‌و رۆژه که ئینشیعابی ئه‌حزابم دیت!
زانیم کوره به‌خوا ! خه‌باتیش فشه‌یه !
ئه‌رێوه‌ڵلا...
یکشنبه هشتم مهر 1386
قه‌یته‌رقوو
"په‌نا ئه‌به‌ین بۆ مازوو له شه‌ڕڕی شه‌یتانی قوڕمساغ"
"وه ناو مازوو که ده‌هه‌نده‌یه و دڵۆڤانه"
ئێمه‌ین که ئه‌م قه‌یته‌رقوو*یه‌مان له شه‌وێکی هه‌ره پیرۆز دا نارده خوار {1} هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی قه‌شمه‌ر و ناقهشمهر ، له پیا و ناپیاو له سه‌ر یه‌کا پاڵ که‌وتبوون {2} نه‌یانئه‌زانی دنیا به‌ری به کوێوه‌یه {3} له‌و شه‌وه دا جه‌ماعه‌تی ره‌فیق حیزبی به ئیزنی په‌روه‌رنده‌یان دابه‌زین و هه‌موو کارێکیان جێ به جێ کرد {4} هه‌تا نوێژی نیوه‌ڕۆ هه‌ر شایی و ره‌شبه‌ڵه‌ک بوو له قه‌شمه‌رئاوا {5} ئه‌م قهیتهرقوویهمان نارده خوار {6} بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی کتێبن{۷} ئه‌هلی خواردنه‌وه‌ش هه‌ن {۸} بۆ ئه‌وانه‌ی پێیان وایه دنیا فشه نیه {9} هه‌تا سه‌یر بکه‌ن {۱۰} بزانن که په‌روه‌رنده‌یان چۆن قه‌شمه‌ری له باشتری شێوه‌دا وه‌دی هێناوه {11} مازوو توانای به ده‌سه‌ڵاته {۱۲} هه‌ر فه‌رمانێ مازوو بیدا ئه‌بێ پێک بێ {۱۳} ئه‌رێوه‌ڵلا... {۱۴}
"فشه ناکا مازووی پایه‌به‌رز"
* قه‌یته‌رقوو ناوی کتێبی پیرۆزی قه‌شمه‌رانی جیهانه که له مه‌وبه‌دوا به ئیزنی حه‌زره‌تی مازوو دانڵۆد ده‌بێ!
یکشنبه یکم مهر 1386
هاتینه‌وه و هاتینه‌وه!
سڵاو له هه‌موو لایه‌ک !
به بۆنه‌ی هاتنی پاییز و ده‌ست به کاربوونهوهی تاکه که‌ناڵی راگه‌یاندنی ححم ، سکرتێری پایه‌به‌رزی حیزبه‌که‌مان، جه‌نابی حه‌زره‌تی مازوو نامه‌یه‌کی بڵاو کردۆته‌وه که ئه‌مه ده‌قی نامه‌که‌یه :
"به ناوی خۆم"
سڵاو و رێز بۆ رووحی پاکی شه‌هیدانی قه‌شمه‌رئاوا
بۆ هه‌موو خوشکان و برایانی ره‌فیق حیزبی
بۆ لایه‌نگرانی ئازادی و دێمۆکراسی
هاورێیان ! هه‌ر وه‌ک به‌ڵێنیمان دابوو، ئه‌وا له یه‌که‌م رۆژی پاییز به جانتایه‌ک پڕ له به‌رنامه بۆ حیزبه‌کانمان، گه‌راینه‌وه باوه‌شی ئێوه ئازیزان. زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی که نه‌تانهێشت سه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌فته‌ری ححم بکوژێته‌وه و به‌م شێوه‌یه نیشانتاندا که خه‌بات دریژه‌ی هه‌یه و جارێکی تر پێویسته ئه‌م دروشمه دووپات بکرێته‌وه : یا سه‌رکه‌وتن یا سه‌رکه‌وتن !! ئه‌رێوه‌ڵلا...
به‌ڵام خۆشحاڵی من به‌ر له هه‌موو شتێک بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵی ححم بوو له پاش ئینشیعابهکهی که به‌ڕاستی هیچ لێمان روون نه‌بوو ئێمه‌ش چمان لێ به‌سه‌ر ده‌هات! به راستی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو جه‌ماعه‌تی ئه‌و باڵه‌ی تر که هه‌ر خۆم سکرتێریان بووم ، بێن و که‌ل و په‌لی تاکه که‌ناڵی راگه‌یاندنی ححم واته وێبلاگی وه‌ره ده‌رێ مازوو بدزن و ئێمه‌ش له هه‌مان کاتا به بێ سێ و دوو به سه‌ر ئه‌وانی دا بێنین ! یان له‌وانه بوو جه‌ماعه‌تی هه‌ر دوو لا ده‌مانچه‌کانیان به‌رانبه‌ر به یه‌ک راگرن و مه‌لای خۆیان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی قه‌شمه‌ر ئاوا به جارێ بگێن !! ئه‌رێوه‌ڵلا...
بۆیه به ناوی خۆم و هه‌موو ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی، سپاستان لێئه‌که‌م به بۆنه‌ی خۆراگری و هه‌ستی قاره‌مانانه‌تان به‌رامبه‌ر به ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی "وه‌ره ده‌رێ مازوو" له وه‌رزی هاوینا و پیرۆزباییتان پێئه‌ڵێم به بۆنه‌ی ده‌ست به‌کار بوونه‌وه‌ی "وه‌ره ده‌رێ مازوو" له وه‌رزی پاییزدا !
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بێ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی قه‌شمه‌رئاوا به رێبه‌رایه‌تی ححم !!
ئه‌رێوه‌ڵلا...
حه‌زره‌تی مازوو
سکرتێری ححم
نووسه‌ری مانیفێستی قهشمهریسم
2707/7/1
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
