پنجشنبه یکم فروردین 1387
نه‌قڵی نه‌ورۆز
" هه‌لاوه مه‌لاوه ...!! "
له قسان ئه‌ڵێن ئه‌مڕۆ ساڵ تازه ئه‌بێته‌وه. هێشا که ئه‌و بابه‌ته ئه‌نووسم نازانم مه‌لا بانگی به‌یانی فه‌رمووه یان نا !!
به دنیایه‌ک ته‌نیایی تێکه‌ڵ به تووره‌یی و کۆمه‌ڵێک مێرووله له سه‌ر مێزی کۆمپیۆتێرهکه که په‌لاماری چه‌ند کاغه‌زێک له گه‌زی ئیسفه‌هان و له‌تێک له بنێشتی شیکیان داوه ، ئه‌مه‌وێ به‌ره‌و پیری ساڵی نوێ بچم !!
ساڵان ئه‌و کاتانه حاڵ و هه‌وایه‌کی تری هه‌بوو !! هه‌لاوه مه‌لاوه ، هێلکهیهکمان بۆ بخه‌نه بن تاوه ، کوره‌که‌تان بێ به زاوا... به‌وانه‌وه به‌ره‌و پیری نه‌ورۆز ئه‌چووین !! به تۆق تۆقیلهیهکهوه که خۆمان دروستمان ئه‌کرد ، به ئاگرێکه‌وه که پتر له ساڵێک شتمان بۆ کۆ ئه‌کرده‌وه تا رۆژی چوارشه‌ممه سووری دایگیرسێنین !! به جل و به‌رگی نوێوه !! به پیکه‌نینه‌وه به‌ره‌و پیری نه‌ورۆز ئه‌چووین !!
ئه‌و کات ته‌نیایی له گه‌ڵما نامۆ بوو، یان من هه‌ستم به‌م هه‌موو ئازاره نه‌ئه‌کرد ، یان مۆدێرنیته‌ی قورمساغ رووی نه‌کردبووه ئه‌م وڵاته کاولبووه ! نازانم ... هه‌رچی بوو خۆش بوو ! پانزه بیست رۆژ پشووی نه‌ورۆز ! تۆپتۆپێن و هه‌لاوه مه‌لاوه و سه‌یران و فیلم و ...!!
چه‌ند رۆژێکه به sms په‌یامی پیرۆزبایی نه‌ورۆزم بۆ ئه‌نێرن ! بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌م به راستی ساڵی نوێیه و جه‌ژنی نه‌ورۆزه !! دڵنیام ئێستا حه‌مه به‌ر له‌من گوتوویه‌تی : ...ـێرم به‌و وه‌زعییه‌ته !!
کاکه چ ئه‌ڵێی ! بتهه‌وێ و نه‌تهه‌وێ نه‌ورۆزه نه‌ورۆز. منیش هه‌ر لێره‌وه پیرۆزبایی ئه‌ڵیم به هه‌موو هاورێکانم که له ناو ئه‌م دنیا قۆر و خۆشه‌ی ئینته‌رنێتا له گه‌لیان ئاشنا بووم، ساڵی نوێ پیرۆزبایی ئه‌ڵێم به :
ناسر و تره‌کانی ، مامه ره‌شه‌ی خۆمان و که‌یلانی خۆشه‌ویستی، حه‌زره‌تی کامیل و دنیایه‌ک ئاوات ، بنار که حه‌ز ئه‌کا بفڕێ له گه‌ڵ په‌پووله‌یه‌ک به باڵی سه‌وز و سووره‌وه ، کورده گیان و هه‌سته پاکه‌که‌ی ، خاڵه کاروان و شێعره‌کانی ، مامه که هانیدام ئه‌مشه‌و شتێ بنووسم ،کچی کورد و ئه‌و خه‌مانه‌ی له گه‌ڵیانا گه‌وره بووه ، جه‌مشید که دیار نیه و هیوادارم دیسان نهیانگرتبێت ، سارۆ که دڵی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ریایه‌که ، وسێنی دژهۆنی که که‌س نازانێ خه‌ریکی چیه ، میرزا حه‌مه‌ی قه‌یخا که قه‌شمه‌رئاوای وێڵ کرد و به جارێ ون بوو ، ره‌وه‌ند که به ته‌ما بوو زوو زوو وێبلاگه‌که‌ی نوێ کاته‌وه ، واحید و مه‌کته‌به‌که‌ی ، سیروان که وێبلاگه‌ی کردۆته په‌نجێره‌یه‌ک بۆ دیتنی گه‌نده‌ڵی له باشوور ، خۆم و هه‌موو ئه و که‌سانه‌ی سه‌ردانی وێبلاگی وه‌ره ده‌رێ مازوو ئه‌که‌ن وه‌ک براژن و ئازاد و سمێل فش و حاجی و ...
ئه‌رێ وه‌ڵلا...ئه‌وه‌ش نه‌قڵی ساڵی نوێ ! تڕحێووو!!
