یکشنبه یکم مهر 1386
هاتینه‌وه و هاتینه‌وه!
سڵاو له هه‌موو لایه‌ک !
به بۆنه‌ی هاتنی پاییز و ده‌ست به کاربوونهوهی تاکه که‌ناڵی راگه‌یاندنی ححم ، سکرتێری پایه‌به‌رزی حیزبه‌که‌مان، جه‌نابی حه‌زره‌تی مازوو نامه‌یه‌کی بڵاو کردۆته‌وه که ئه‌مه ده‌قی نامه‌که‌یه :
"به ناوی خۆم"
سڵاو و رێز بۆ رووحی پاکی شه‌هیدانی قه‌شمه‌رئاوا
بۆ هه‌موو خوشکان و برایانی ره‌فیق حیزبی
بۆ لایه‌نگرانی ئازادی و دێمۆکراسی
هاورێیان ! هه‌ر وه‌ک به‌ڵێنیمان دابوو، ئه‌وا له یه‌که‌م رۆژی پاییز به جانتایه‌ک پڕ له به‌رنامه بۆ حیزبه‌کانمان، گه‌راینه‌وه باوه‌شی ئێوه ئازیزان. زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی که نه‌تانهێشت سه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌فته‌ری ححم بکوژێته‌وه و به‌م شێوه‌یه نیشانتاندا که خه‌بات دریژه‌ی هه‌یه و جارێکی تر پێویسته ئه‌م دروشمه دووپات بکرێته‌وه : یا سه‌رکه‌وتن یا سه‌رکه‌وتن !! ئه‌رێوه‌ڵلا...
به‌ڵام خۆشحاڵی من به‌ر له هه‌موو شتێک بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵی ححم بوو له پاش ئینشیعابهکهی که به‌ڕاستی هیچ لێمان روون نه‌بوو ئێمه‌ش چمان لێ به‌سه‌ر ده‌هات! به راستی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو جه‌ماعه‌تی ئه‌و باڵه‌ی تر که هه‌ر خۆم سکرتێریان بووم ، بێن و که‌ل و په‌لی تاکه که‌ناڵی راگه‌یاندنی ححم واته وێبلاگی وه‌ره ده‌رێ مازوو بدزن و ئێمه‌ش له هه‌مان کاتا به بێ سێ و دوو به سه‌ر ئه‌وانی دا بێنین ! یان له‌وانه بوو جه‌ماعه‌تی هه‌ر دوو لا ده‌مانچه‌کانیان به‌رانبه‌ر به یه‌ک راگرن و مه‌لای خۆیان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی قه‌شمه‌ر ئاوا به جارێ بگێن !! ئه‌رێوه‌ڵلا...
بۆیه به ناوی خۆم و هه‌موو ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی، سپاستان لێئه‌که‌م به بۆنه‌ی خۆراگری و هه‌ستی قاره‌مانانه‌تان به‌رامبه‌ر به ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی "وه‌ره ده‌رێ مازوو" له وه‌رزی هاوینا و پیرۆزباییتان پێئه‌ڵێم به بۆنه‌ی ده‌ست به‌کار بوونه‌وه‌ی "وه‌ره ده‌رێ مازوو" له وه‌رزی پاییزدا !
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بێ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی قه‌شمه‌رئاوا به رێبه‌رایه‌تی ححم !!
ئه‌رێوه‌ڵلا...
حه‌زره‌تی مازوو
سکرتێری ححم
نووسه‌ری مانیفێستی قهشمهریسم
2707/7/1
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

