یکشنبه بیست و پنجم آذر 1386
پیرۆز بێ جه‌ژنی له دایک بوونت!
" نه‌قڵی حه‌زره‌تی مازوو ! "

ئه‌مڕۆ رۆژی له دایک بوونی وێبلاگی وه‌ره ده‌رێ مازوو بوو! پاره‌که له وه‌ها رۆژێکدا حه‌زره‌تی مازوو هاته دنیاوه. له‌م یه‌ک ساڵه‌دا هه‌زاران که‌س به هه‌زاران شێوه هه‌وڵیاندا حه‌زره‌تی مازوو بناسن ، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێئه‌نجام مایه‌وه ! حه‌زره‌تی مازوو له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک ساڵه‌دا بوو به پێغه‌مبه‌ر و به سه‌دان و هه‌زاران که‌س ئیمانیان هێنا به دینه‌که‌ی ! حه‌زره‌تی مازوو بوو به سه‌رۆک حیزب و به سه‌دان و هه‌زاران که‌س له خوشکان و برایانی ره‌فیق حیزبی بوونه ئه‌ندام له حیزبی حه‌زره‌تی مازوو دا. حه‌زره‌تی مازوو بوو به خوا و کتێبی پیرۆزی قهیتهرقووی پێشکه‌شی عه‌بده‌کانی کرد ! حه‌زره‌تی مازوو بوو به ماعیر و ده‌یان کورته مێعر و قۆرینهی پێشکه‌شی لایه‌نگرانی کرد! حه‌زره‌تی مازوو بوو به بناغه‌دانه‌ری مه‌کته‌بی قهشمهریسم و مانیفێستی قهشمهریسمی نووسی !! ئه‌رێ وه‌ڵلا...
ده با ئێستا حه‌زره‌تی مازوو له زمان خۆیه‌وه باشتر بناسین :
- له ورمێ له دایک بووم ، تا ئه‌و ساڵانه‌ش هه‌ر وام ئه‌زانی تورکم و له گه‌ڵ مناڵێکی تورک له بیمارستان گۆردروام ، به‌ڵام دواتر به هۆی ئه‌وه‌ی پێیان ئه‌کوتم له فڵانه برات ئه‌چی ئیمانم به کورد بوونی خۆم هێنا !
- مناڵیم هه‌م خۆش بوو هه‌م ناخۆش! به‌ڵام هه‌تا خوا حه‌ز بکا قۆر بوو ! که‌س به پیاوی دانهدهنام !
- کلاسی پێنجی سه‌ره‌تایی بووم ، مامۆستاکه‌مان پێی وتم ئه‌ڵێی پیرێژنی دۆ لێرژاوی !! وتم بۆ خۆتی !! له سه‌ر ئه‌وه لێمان بوو به شهر و به زۆر له کلاس وه ده‌ری نام ! له‌و ساته‌وه بوومه مرۆڤێکی شۆرشگێر !
- کلاسی یه‌کی ناوه‌ندی له گه‌ڵ سێبرادهرم له ماڵه‌وه رام کرد و به مه‌به‌ستی رۆییشتن بۆ تورکیا سه‌رمان له میاندواو ده‌رهێنا ! شه‌وێک له پاسگای ژوماره یه‌کی میاندواو بازداشت بووین و پاش ئه‌و ئێمه‌یان هێناوه پاسگای ژوماره یه‌کی شاره‌که‌مان ! له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که بۆچی رام کردووه گوتم : باوکم دووچهرخهم بۆ ناکرێ!!
- هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا بوو دووچه‌رخه‌یه‌کم دزی و پاش دوو سه‌عات سواربوونی ، له گه‌ڵ دایکم بردمه‌وه بۆ سێحهبهکهی!
- یه‌کێ له براکانم به‌زه‌یی پێم داهات و له‌و پووڵه‌ی له کارگه‌ری به ده‌ستی هێنابوو دووچه‌رخه‌یه‌کی بۆ کڕیم ! به حه‌زره‌تی غه‌وس بۆخۆی له من زیاتر سواری ده‌بوو، سه‌رباقی ئه‌وانه‌ش پێیوه‌ی ببوومه په‌ند ! رۆژ نه‌بوو زنجیره‌که‌ی ده‌رنه‌یه !!
- ساڵی دووی ناوه‌ندی له سه‌ر مریشک دزین گرتیانم و هێنده‌ی نه‌مابوو داری ته‌ڕ له قوونم رواکهن ! بۆ به‌دبه‌ختیش کاتێ به‌ریان داین ، له رێگه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ باوکم تووشمان بوو و هه‌تا قوتابخانه به شه‌ق راوی نام !
- ساڵی دووی ناوه‌ندی زۆر ته‌نیا بووم، سێزده ساڵی ، ساڵی ته‌نیایی بوو !
- هه‌ر ئه‌و ساڵه هۆگری بهسکێدباڵ بووم و به بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه نه‌ختێ قه‌دم کێشا.
- زۆر حه‌زم له کاری رۆژنامه‌گه‌ری و شتی وا بوو. ساڵی یه‌کی دوا ناوه‌ندی ههفتهنامهیهکم به هۆی بێ ئیمکاناتی به شێوه‌ی رۆژنامه دیواری ئه‌دا ده‌ره‌وه !!
- ساڵی دوو ببوومه هاچه‌ر فه‌رانسه‌ی قوتابخانه ! له کاری قۆر و خه‌ت نووسین و تیئاتر و تهرهماشدا ده‌ستێکی باڵم هه‌بوو !
- ساڵی سێ ساڵی شۆرش و سه‌رهه‌ڵدان بوو ! به جارێ یاغی ببوم ! هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش به هۆی بڵاو کردنه‌وه‌ی دوو شهبنامه به زمانی ته‌نز که سه‌باره‌ت بوو به به‌رپرسانی قوتابخانه و هه‌ندێ له مامۆستاکانمان ، له قوتابخانه وه‌ده‌ریان نام و به هۆی پارتییه‌ک که هه‌مبوو له قوتابخانه‌یه‌کی تر رایان گرتم !ئێستا و ئێستاش نه‌مکوت بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م شتانه کاری من بووه ! به ڵام گشتی ئه‌یانزانی جگه له حه‌زره‌تی مازوو که‌س کاری وا قۆڕ ناکا !!
- ساڵی به‌ر له زانکۆ ساڵی گۆشه‌نشینی بوو ! حاڵ و حه‌وسه‌له‌ی که‌سم نه‌مابوو ! ئه‌بوو به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ له داخی هه‌ندێ که‌س و له به‌ر هه‌ندێ که‌س بۆ زانکۆ ده‌رچووبام ! سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گرفته‌ی ئه‌و ساڵه بۆم پێش هات وه‌ک پیاوان ده‌رچووم بۆ زانکۆ !!
- ئێستا له زانکۆم ! خه‌ریکی ده‌رس و کوردایه‌تی و ته‌ڕه‌ماش و ئه‌رێوه‌ڵلا و ... !!
ئه‌رێوه‌ڵلا...ئه‌وه‌ش نه‌قڵی حه‌زره‌تی مازوو !!

