سه شنبه بیست و سوم بهمن 1386
نه‌قڵی مامه !
" نامه‌یه‌ک بۆ مامه ! "
مامه چۆنی ؟ سیحه‌تت باشه ؟
مامه ئه‌م رۆژانه چ ده‌که‌ی ؟ خه‌ریکی چی ؟ وه‌ڵلاهی وه‌بیللاهی له‌وه‌تا بوویه‌ته سه‌رۆک کۆمار هه‌ر له که‌س ناپرسی ؟ ده‌ی مامه ! به ئاواتی خۆت گه‌ییشتی ؟ کوره ده‌ڵێم ئاممان وریای خۆت به ! له‌وه‌تا ئه‌و ئانفوڵانزای باڵنده‌یه رووی کردۆته ئه‌م کوردستانه خه‌و و خۆراکم لێ حه‌رام بووه ، رۆژ و شه‌و نیگه‌رانی تۆم ! ده‌ڵێم کوره هۆشت به قهلهکانتهوه بێ نه‌خۆش نه‌که‌ون . به حه‌قی قورعان ئه‌ترسم تۆش نه خۆش خه‌ن ! ئه‌و کورده داماوه هه‌ر مامه یه‌کی هه‌یه !! کوره ئاممان نه‌که‌ی !
مامه ده‌ڵێم خه‌به‌ری کوردستانت هه‌یه ! کوره ئه‌و تورکه قورمساغانه ده‌ستبه‌ردار نین ! له قسان ده‌ڵێن مهر و ماڵاتی خه‌ڵکیان زۆر کوشتووه !! ده‌ڵێم چاکه شوکور له تۆ دووره ! کوره مه‌ردی چا به تا ئه‌و شه‌ره هه‌یه هه‌ر له به‌غدا دانیشه تا شه‌ره‌که ده‌خه‌وێ ! تۆ کارت به سه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌بێ ! کوره‌کان له‌وێ خۆیان جێ به جێی ده‌که‌ن !
ده‌ی مامه ! کوره مامه بیستم له سلێمانی و هه‌ولێر بۆ 22ی به‌هه‌مه‌ن به‌رنامه‌یان دانابوو ! مامه تۆیان بانگهێشتن نه‌کردبوو ؟! کوره قه‌ینا قه‌ینا ! هه‌ر چاک بوو په‌یامی پیرۆزباییت بۆ ناردن ، ئه‌گینا دوایی گله‌ییان لێئهکردی !
مامه ئێمه‌ش لێره وه‌زعمان باشه، خراپ نیه ! ئێمه‌ش لێره حاشا له کورد بوونی خۆمان ئه‌که‌ین ، ئه‌گینا کارتی دهحوهتمان بۆ نانێرن ! کوره جا ئێمه‌ش چ مه‌جبوورین ، ئه‌وه بڵێین کوردین و کورد نین چ ده‌بێ ؟ ها ؟ وه‌ڵلا... ! کوره مامه شتێکی دیکه ! جهمشیدیشیان گرت ! ئیتر نازانم دوای ئه‌و نۆره‌ی کامهمانه !! کوره هیچ نیه ، هه‌ر ده‌ڵێم حه‌زره‌ته‌که‌ی غه‌وس وه‌ک ئه‌و کوره له زینداندا نه‌یکوژن ، ئه‌گینا هیچ نیه نا ، مامه تۆ خۆت ناره‌حه‌ت نه‌که‌ی ، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان براده‌رین !!!
ئه‌رێوه‌ڵلا...
ده‌ی مامه کارت نیه ؟ سڵاو بگه‌ێینه !!

