تبليغاتX
. - نه‏قڵی نه‏ورۆز

پنجشنبه یکم فروردین 1387

نه‏قڵی نه‏ورۆز

 

                                          " هه‏لاوه مه‏لاوه ...!! "

له قسان ئه‏ڵێن ئه‏مڕۆ ساڵ تازه ئه‏بێته‏وه. هێشا که ئه‏و بابه‏ته ئه‏نووسم نازانم مه‏لا بانگی به‏یانی فه‏رمووه یان نا !!
به دنیایه‏ک ته‏نیایی تێکه‏ڵ به تووره‏یی و کۆمه‏ڵێک مێرووله له سه‏ر مێزی کۆمپیۆتێره‏که که په‏لاماری چه‏ند کاغه‏زێک له گه‏زی ئیسفه‏هان و له‏تێک له بنێشتی شیکیان داوه ، ئه‏مه‏وێ به‏ره‏و پیری ساڵی نوێ بچم !!
ساڵان ئه‏و کاتانه حاڵ و هه‏وایه‏کی تری هه‏بوو !! هه‏لاوه مه‏لاوه ، هێلکه‏یه‏کمان بۆ بخه‏نه بن تاوه ، کوره‏که‏تان بێ به زاوا... به‏وانه‏وه به‏ره‏و پیری نه‏ورۆز ئه‏چووین !! به تۆق تۆقیله‏یه‏که‏وه که خۆمان دروستمان ئه‏کرد ، به ئاگرێکه‏وه که پتر له ساڵێک شتمان بۆ  کۆ ئه‏کرده‏وه تا رۆژی چوارشه‏ممه سووری دایگیرسێنین !! به جل و به‏رگی نوێوه !! به پیکه‏نینه‏وه به‏ره‏و پیری نه‏ورۆز ئه‏چووین !!
ئه‏و کات ته‏نیایی له گه‏ڵما نامۆ بوو، یان من هه‏ستم به‏م هه‏موو ئازاره نه‏ئه‏کرد ، یان مۆدێرنیته‏ی قورمساغ رووی نه‏کردبووه ئه‏م وڵاته کاولبووه ! نازانم ... هه‏رچی بوو خۆش بوو ! پانزه بیست رۆژ پشووی نه‏ورۆز ! تۆپ‏تۆپێن و هه‏لاوه مه‏لاوه و سه‏یران و فیلم و ...!!

چه‏ند رۆژێکه به sms په‏یامی پیرۆزبایی نه‏ورۆزم بۆ ئه‏نێرن ! بێ ئه‏وه‏ی هه‏ست بکه‏م به راستی ساڵی نوێیه و جه‏ژنی نه‏ورۆزه !! دڵنیام ئێستا حه‏مه به‏ر له‏من گوتوویه‏تی : ...ـێرم به‏و وه‏زعییه‏ته !!
کاکه چ ئه‏ڵێی ! بتهه‏وێ و نه‏تهه‏وێ نه‏ورۆزه نه‏ورۆز. منیش هه‏ر لێره‏وه پیرۆزبایی ئه‏ڵیم به هه‏موو هاورێکانم که له ناو ئه‏م دنیا قۆر و خۆشه‏ی ئینته‏رنێتا له گه‏لیان ئاشنا بووم، ساڵی نوێ پیرۆزبایی ئه‏ڵێم به :
 ناسر و تره‏کانی ، مامه ره‏شهی خۆمان و که‏یلانی خۆشه‏ویستی،  حه‏زره‏تی کامیل و دنیایه‏ک ئاوات ،  بنار که حه‏ز ئه‏کا بفڕێ له گه‏ڵ په‏پووله‏یه‏ک به باڵی سه‏وز و سووره‏وه ،  کورده گیان و هه‏سته پاکه‏که‏ی ، خاڵه کاروان و شێعره‏کانی ، مامه که هانیدام ئه‏مشه‏و شتێ بنووسم ،کچی کورد و ئه‏و خه‏مانه‏ی له گه‏ڵیانا گه‏وره بووه ، جه‏مشید که دیار نیه و هیوادارم دیسان نه‏یانگرتبێت ، سارۆ که دڵی ئه‏وه‏نده‏ی ده‏ریایه‏که ، وسێنی دژهۆنی که که‏س نازانێ خه‏ریکی چیه ، میرزا حه‏مه‏ی قه‏یخا که قه‏شمه‏رئاوای وێڵ کرد و به جارێ ون بوو ، ره‏وه‏ند که به ته‏ما بوو زوو زوو وێبلاگه‏که‏ی نوێ کاته‏وه ،  واحید و مه‏کته‏به‏که‏ی ، سیروان که وێبلاگه‏ی کردۆته په‏نجێره‏یه‏ک بۆ دیتنی گه‏نده‏ڵی له باشوور ، خۆم و هه‏موو ئه و که‏سانه‏ی سه‏ردانی وێبلاگی وه‏ره ده‏رێ مازوو ئه‏که‏ن وه‏ک براژن و ئازاد و سمێل فش و حاجی و ...

ئه‏رێ وه‏ڵلا...ئه‏وه‏ش نه‏قڵی ساڵی نوێ ! تڕحێووو!!

نووسراواه له لایه‏ن مازوو در 5:43 |  لینک ثابت   •